لە دیاربەکر ڕۆژنامەنوسێکی کورد بە تۆمەتی " بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە" دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە دیاربەکری باکوری کوردستان ڕۆژنامەنوسێکی کوردی ئاژانسی میزۆپۆتامیا  لەکاتی ڕوماڵکردندا بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی" زانیاری هەڵە " لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا  ودەست بەسەر کەلوپەلەکانیشیدا گیرا.

مێهمەت گولەش، ڕۆژنامەنوسی ئاژاناسی میزۆرپۆتامیا لەکاتی گفتوگۆکردن  دەربارەی کاری تیمەکانی فریاگوزاری و بەهاناوەچونیان لەگەڵ یەکێک لە قوربانیەکاندا لە دیاربەکری باکوری کوردستان  بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە دەستگیرکرا.

ڕەسوڵ تەیمور، کە پارێزەری مێهمەت گولەشە پشتڕاستیکردەوە کە مێهمەت لە گەڕەکی شێخ شامیلی باکوری کوردستان کاتێک چاوپیکەوتنی لەگەڵ دانیشتویەکی ئەو باڵەخانە ڕوخاوانەدا کردووە دەستگیرکراوە، هەروەها وتیشی ئەو هاوڵاتیە باسی لە لاوازی و بەهانانەچونی تیمی فریاکەوتنی ئافاد و ئومکە کردووە و وتویەتی" خەڵک ئێمە ڕزگار دەکەن، تیمەکانی ئافاد وئومکە لێرە نین"

بەپێی زانیاریەکانیش هەریەک لە ڕۆژنامەنوسەکە وئەو پیاوەی کە چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کراوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، هەروەها دواتر مەهمەت گولەش بە تاوانی "بڵاوکردنەوەی ڕق و دوژمنایەتی لە نێو خەڵکدا" دادگایی کرا و  بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لە هاتنە ناو وڵاتەوە قەدەغە کرا و بەربەستی گەشتکردنیشی لەسەر دانرا؛ پاشان دواتر دوای دوو ڕۆژ ئازاد کرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە حکومەتی تورکیا باری نائاسایی ڕاگەیاندووە، ئەمەش  بەگوێرەی ڕێکخراوەکان ودەزگاکانی ڕاگەیاندن دەبێتە هۆی سەختبوونی بارودۆخی رۆژنامەنوسان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار