فوئاد حسێن: دەبێت لەماوەی ٦ مانگدا  کێشەی نەوت وگاز لەنێوان هەرێم و بەغدا چارسەر بکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ شاندێکی عێراق لەگەڵ ژوری بازرگانی ئەمریکا لەسەر دۆخی ئابوری عێراق و پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا کۆبوونەوە، وەزیری دەرەوەی عێراقیش وتی، " پێویستە لەماوەی ٦ مانگدا کێشەکان لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی گاز ونەوت بگاتە چارەسەر".

لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق  و وەزیری دەرەوەی عێراق و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی عێراق بەشداربوون، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا باس لە پەرەپێدان بە ئابوری و چاکسازی کردن لە کەرتی دارایی وئابوری و ڕیکارە هاوبەشەکانیان بۆ ڕووبەڕوونەوەی بەقاچاخبردنی دۆلار سپیکردنەوەی دۆلار  کرا.
وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەوە ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەکان ئەرێنێ بوون لەگەڵ بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا و لەسەرووی پێشبینیەکانەوە بوو، وتیشی" ئەوەمان لە بەرپرسانی ئەمریکی بینی کە پشتگیری لە سیاسەتی بانکی ناوەندی عێراق دەکەن".
هەروەها فوئاد حسین، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی کارکردنی کۆمپانیا ئەمریکیەکانەوە ئاماژەی بەوەدا، بەشێک لە کۆمپانیا ئەمریکیەکان بەهۆی هەژموونی ئێران لەسەر عێراق نایەنە وڵاتەکەمان، ڕاستە ئێران وعێراق دراوسێی یەکترن بەڵام سیاسەتی ئێمە و حکومەتی ئێمە جیاوازە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەهای دۆلار ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ناجێگیرە لەبەرامبەر دینار و بەهای پێوانەیی تۆمارکردووە، هەر بەوهۆیەوەش  بەرپرسانی عێراق لە ٢ی شوباتی ئەمساڵ، لەگەڵ بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا لە تورکیا لەسەر کەمکردنەوەی سزاکانی سەر بانکی ناوەندی ئێراق کۆبوونەوە لەسەر  پرسی قاچاخی دۆلار لە نێوان ئێراق و ئێراندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار