بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی دراوەوە، ڕێکەوتنێکی ئەنجامدا
2 ساڵ لەمەوپێش
بانکی ناوەندی عێراق و بانکی جەی پی مۆرغان ڕێکەوتن
بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی, لەپەراوێزی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن, چاویكەوتووە بە دانیال زیلیكو سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەردنی دامەزراوەی جەی پی مۆرغان.
ئاماژەی بەوەش داوە، ڕێككەوتون لەسەر ئەوەی بانكی جەی پی مۆرغان ئاسانكاری بكات بەڕەوانەكردنی پارە لەسیستمی بانكی عێراقییەوە بۆ كۆماری چینی میلی, بۆ دابینكردنی پارە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ.
هاوكات تاوتوێی كۆمەڵێك پرسی پەیوەست بە بەڕێوەبەردنی یەدەگ و بەڕێوەبردنی نەختینەو, پێشكەشەكردنی پشتیوانی بانكی ناوبراو بۆ بانكی ناوەندی و كەرتی بانكی لەعێراق كراو
جەی پی مۆرغان: بانکێکی خزمەتگوزاری دارایی فرەنەتەوەی ئەمریکییە، کۆی داهاتەکەی دوو ترلیۆن و 55 ملیار دۆلاره.
بابهتی پهیوهندیدار