دەمیرتاش: زیاتر لە 100هەزار کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە تویتێکی دیکەی لەبارەی قسەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و دۆخی باکوری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زیاتر لە 100هەزار کەس تاوەکو ئێستا لەژیر داروپەردووی بالەخانە رووخاوەکاندا دەرنەهێنراون.

دەمیرتاش لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، " لە کاتێکدا کە هاوڵاتیان چاوەرێ دەکەن لەژێر باڵەخانە رووخاوەکاندا، دەنگێک لە کەسوکارەکانیان ببیسن، بەڵام ئەردۆغان باسی ئەوەی دەکات هەر خانەوادەیەک 10 هەزار لیرەی پێدەدرێت. ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە هیچ ئەخلاقێکی نەماوە. 

دەمیرتاش دەشڵێت، "بەداخەوە تاوەکو ئێستا 100 هەزار کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندان. لە ئیستادا تەرمی زیاتر لە 30 هەزار کەس دەرهێنراون. پێویستە هاوکاریەکان چڕتر بکرێنەوە. زۆر سەختە، پێویستە پێکەوە بین."

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمی حکومەتی تورکیا، تاوەکو ئێستا تەرمی 20 هەزار و 665 کەس لەژێر باڵەخانە رووخاوەکاندا دەرهێنراون و زیاتر لە 80 هەزار کەسیش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار