وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت کێشەی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار چارەسەرکرا
2 ساڵ لەمەوپێش
وه‌زیری دارایی عێراق: كێشه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به ئیراده‌ی حكومی و جه‌ماوه‌ری چاره‌سه‌ركرا، له‌ئێستاشدا حكومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره جێبه‌جێده‌كات كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت.
ته‌یف سامی وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ له میانی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی به‌رده‌وامیی دارایی كه له ئیمارات به‌ڕێوه‌چو له وتارێكدا وتی: حكومه‌تی عێراق به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ئاستی ئابوری و دارایی جێبه‌جێده‌كات كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگه و دامه‌زراوه‌یی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رده‌وامیی دارایی ده‌بێت.
دەربارەی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار لەماوەی ڕابردوو، ته‌یف سامی ڕایگەیاند، كێشه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به ئیراده‌ی حكومی و جه‌ماوه‌ری بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دیناری عێراقی چاره‌سه‌ر كرا.
هەروەها دەربارەی ئامادەکارییەکانی بودجەی ساڵی نوێ، سامی ئاماژەی بەوەدا، حكومه‌ت له لێواری ته‌واوكردنی كاره‌كانه له‌سه‌ر بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2023.