لە شەش مانگدا 13 ملیارد دۆلار سەرمایەی ئێران کەمی کردوە

لە حەوت ساڵدا دەیان ملیارد دۆلار لە ئێران چوەتە دەرەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران ئاشکرای دەکات راکێشانی پارە و چونەدەرەوەی سەرمایە بەشێویەکی بەرچاو زیادی کردوە.

بانکی ناوەندیی ئێران ئامارەکانی شەش مانگی ئەو وڵاتەی بڵاو کردەوە کە تەنها لەو ماوەیەدا بڕی 12 ملیارد و 850 هەزار دۆلار چوەتە دەرەوە.

ئەو بانکە رونی کردوەتەوە؛ چونەدەرەوەی پارە و سەرمایە لەو شەش مانگەدا لە (21/3/2022) تا (22/9/2023) دوو هێندەی ئەو بڕەبوە بەراورد بە شەش مانگی رابردوی.

لە ئامارەکانی بانکی ناوەندیدا دەرکەوتوە لە هاوینی ساڵی رابردوە بەشێوەیەکی خێرا، راکێشان و چونەدەرەوەی پارە لە بانکەکانی ئێران زۆر زیادی کردوە و تەنها لەو وەرزەدا نزیکەی 10 ملیارد دۆلار لە پارەی بانکی ناوەندیی وڵاتەکە کەمی کردوە.

پێشتر ژمارەیەک لە بەرێوبەرانی بانکەکانی ئێران دانیان بەوەدا نابو کە لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی و لە رێکەوتی (16/9/2023) چونەدەرەوەی پارە و سەرمایەی بیانی زۆر زیاتری کردوە بەڵام بانکی ناوەندیی ئامارەکانی پێنج مانگی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی ئاشکرا نەکردوە.

لە ساڵی 2016 و تەنها یەک ساڵ دوای رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 زیاتر لە 25 ملیارد دۆلار لە پارە و سەرمایەی بانکی ناوەندیی ئێران چوەتەدەرەوە کە ئەوەش بە ژمارەیەکی پێوانەیی لە مێژوی وڵاتەکەدا لەقەڵەم دەدرێت و بە گشتی قەیرانە ئابورییەکان لەو سەردەمەوە قوڵتر بونەتەوە.

بە پێی ئەو ئامار و زانیارییانەی بانکی ناوەندیی لە ساڵی 2018 واتە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی بڵاوی کردوەتەوە، زیاتر لە 39 ملیارد دۆلار لە سەرمایەی بیانی و پارەی بانکی ناوەندیی ئێران کەمی کردوە کە ئەوەش دووەم ژمارەی پێوانەیی چونەدەرەوەی سەرمایە و پارە لە وڵاتەکە بوە.

بڵاوبونەوەی ئامارەکانی بانکی ناوەندیی ئێران لە کاتێکدایە دراوی تمەن لە مێژوی دروستبونییەوە 95% بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکا لەدەستداوە و بەهای یەک دۆلار بۆ زیاتر لە 45 هەزار تمەن بەرزبوەتەوە و هەڵاوسانی ئابوریی وڵاتەکە گەیشتوەتە نزیکەی 70% بەڵام بەرپرسان و میدیا ئابورییەکانی سەر بە حکومەت رێژەی هەڵاوسانیان بە 54% راگەیاندوە.

ئێران دەیەوێت بە توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین و ئەنجامدانی گرێبەستی 25 ساڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە قەرەبوی کەمبونەوەی سەرمایە بیانییەکانی ناو وڵاتەکەی بکاتەوە بەڵام ئەمریکا پێشتر هۆشداریی داوەتە چین کە دەبێت پابەند بێت بەو سزا نێودەوڵەتییانەی لەسەر دەسەڵاتی تاران هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار