لە تورکیا ٥٠ هەزار و ٥٧٦ باڵەخانە پێویستە برووخێنرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی ژینگە، شارستانی و گۆڕانی کەشوهەوای تورکیا، پێویستە ٥٠ هەزار و ٥٧٦ باڵەخانە پێویستە برووخێنرێن کە لە بومەلەرزەکەدا زیانیان بەرکەوتووە.

موراد کوروم وەزیری ژینگە، شارستانی و گۆڕانی کەشوهەوای تورکیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تیمەکانیان لە ١٠ پارێزگا کە بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کاریگەریەکی زۆری لەسەر دروست کردووە، پشکنینان بۆ ٣٨٧ هەزار و ٣٤٦ باڵەخانە و خانوو کردووە.

کوروم ئاشکرای کرد، بە گشتی لەو ژمارەیە ٢٧٩ ژەزار و ٦٥٥ باڵەخانە زیانێکی کەم یاخود زیانیان بەر نەکەوتووە، بەڵام پێویستە ٥٠ هەزار و ٥٧٦ باڵەخانە برووخێنرێن و بە کەڵکی نیشتەجێبوون نەماون.

دوێنێش موراد کوروم وەزیری ژینگە، شارستانی و گۆڕانی کەشوهەوای تورکیا باسی ئەوەی کرد کە بە گشتی لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا، ١٩٠ هەزار باڵوخانە رووخاون و زیانیان بەرکەوتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار