لە سلێمانی خۆپیشاندان بۆ ئازادی ئۆجالان ئەنجامدرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
خۆپیشاندانەکه، بەئامادەبونی دەیان هاوڵاتی و نوسەر ڕۆشبیر ، له شەقامی سالمی سلێمانی، بەشێوەی ڕێپێوان بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران ، داوای کۆتایهێان بەگۆشەگیری ئیمرالی و ئازادی ئۆجالانیان دەکرد
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی2ی2023 لە ساڵیادی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، خۆپیشاندانێکی فراوان لە سلێمانی ، بۆ ئازادی ئۆجالان ڕابەری زیندانیکراوی پارتی کرێکانی کوردستان(پەکەکە) ئەنجادرا، خۆپیشاندانەکە لە لایەن کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان سازکرابوو، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتی و نوێنەری چەند پارتێکی سیاسی و ڕێکخراو و نوسەر و ڕۆشبیر بەشدارییان تیایدا کرد، تیایدا داوای کۆتایهێنان به گۆشەگیری ئیمرالی و ئازادی ئۆجالان كرا.
خۆپیشادانەکە، له شەقامی سالمی شاری سلێمانی بەڕێپێوان دەستیپێکرد، بەدروشمی ئازادی بۆ ئۆجالان و بەرزکردنەوەی وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام بوو، هەتا بەردوەم باخی گشتی، پاشان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەكە پەیامی خۆیان ڕاگەیاند، کەداوای سەرەکیان بریتین بوو لە، شکاندنی گۆشەگیری ئیمرالی، کەزیاتر له 22مانگە هیچ هەواڵێکی عەبدوڵڵا ئۆجالان نیە و ئاگاداری باردودۆخی تەندروستی نین.
لەو بارەیەوە مامۆستا محەمەد بەکر، ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان به هاوڵاتی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 24ساڵ بەسەر پلانگێری نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی سەرۆک ئاپۆ تێدەپەڕێت، ئامانج لەم پلانە ئەوەبوو، گەلانی ناوچەکە بخرێنە ناو دۆخی شەڕەوە ، بەڵام سەرۆک ئاپۆ بە مانیفێستە ئاشتیخوازەکانی خۆی ئەم پلانەی شکست پهێنا.
ئاماژەیی بەوەشکرد: هیچ زانیارییەک دەربارەی دۆخی ئۆجالان نیە،دەسەڵاتی فاشستی تورکیا له 2011وە ڕێی نەداوە، پارێزەران سەردانی دورگەری ئیمراڵی بکەن، هەروەها 23مانگیشە ڕێگەنەدراوە کەسوکارەکەی سەردانی ئۆجالان بکەن
وتیشی: ئەم چالاکییە لە هەمو شارەکانی کوردستان و جیهان بەڕێوەدەچێت، هەروەها ڕەخنەی له هەڵوێستی ڕێکخراویCPT گرت بەرامبەر کەیسی ئۆجالان و بەدوو ڕوو ناوی برد.
هاوكات تاران حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کوردستان، دەربارەی مێژوی پلانی دەستگیرکرنەکە ، زانیاری بە هاوڵاتی داو و وتی: ئۆجالان ماوەی 50ساڵە هاتۆتە ناو کایەی سیاسی و 25ساڵیشە، زیندانی کراوە.
ئەو دەربارەی شێوازی دەستگیرکردنی وتی: سەرەتای ئەم پلانگێڕییە نێودەوڵەتیە لە 9ی ئۆکتۆبەری 1998 دەستیپێکرد، ئەوکات ئۆجالان لە سوریا بوو، بەپێدانی چەند بەڵێنێک لەوانە پێدانی مافی پەنابەرێتی ئۆجالان سوریای جێهێشت و دواتر دەستگیرکرا، ئەمریکا و ئیسرائیل و یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ناوچە بەشدارییان لە پلانەکەدا كرد.
لە درێژەی قسەکانی وتی، ئۆجالان لە دورگەی ئیمراڵی زیندانی کرا کەبەندیخانەیەکی تایبەتە و سیستەمێکی تایبەت، ئەو زیدانیە و شێوازی ئەشکەنجەدانه که دژی ئۆجالان دەکرێت، لەمێژودا بەرامبەر هیچ ئازادیخواز و سەرکردەیەک نەکراوه.
عەبدوڵا ئۆجالان رابەری زیندانیكراوی پارتی کارێکارانی کوردستان، 24ساڵ لەمەوبەر و لە 15ی شوباتی 1999، لە وڵاتی کینیا دەستگیرکرا و ڕەوانەی توركیا كرا.