هەدەپە کەمپینی 'ماڵی من ماڵی تۆیه' ڕاگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هەدەپە لە شاری ئامەد بۆ پشتگیریکردن لە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، کەمپینی ' ماڵی من ماڵی تۆیە' راگەیاند و 

داوای کرد، هاوکاریەکان چڕتر بکەنەوە.
رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری ئامەد، کەمپینێکی لە ژێر ناوی 'ماڵی من ماڵی تۆیە' راگەیاند. رێکخستنی هەدەپەی ئامەد لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " پێکەوە سەردەکەوین."

لە راگەیەندراوەکەی رێکخستنی هەدەپەی ئامەددا هاتوور، " خەڵکی ئامەد دەرگاکانی بە رووی زیانلێکەوتوواندا کردووەتەوە و تۆڕی هاوکاریەکان فراوان دەکات."

گوڵستان ئاتاسۆی هاوسەرۆکی رێکخستنی هەدەپەی ئامەدیش تویتێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، " لەدژی ئەو کەسانەی دەیانەوێت سوود لە ئازادی گەلەکەمان وەربگرن، پێکەوە خاوەنداکری لە کۆمەڵگاکەمان بکەین."

لەلایەکی دیکەوە پارتی دیموکراتی دیموکراتی گەلان، لەبارەی دۆخی شاروچکەی بازارجخی مەرەشەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەدەپە ئاماژەی بەوەکرد کە قایمقامی بازارجخ کە سەر بە ئاکەپەوە، دەستی بەسەر ئەو هاوکاریانەدا گرتووە کە پارتەکە کۆیکردووەتەوە و وتی،  بازارجخ ١٠ رۆژە لەدژی ئەم کارەساتە لەسەر پێی خۆی ماوەتەوە. دەسەڵات دەیەوێت، رێگری لە ناوەندی قەیرانەکانی هەدەپە بکات. هەروەها لە گوندی حەسەنکۆجای شارەکە دەست بەسەر هاوکاریەکانی هەدەپەداگیراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار