سەهۆڵەکە لەچاوەڕوانی بانگەشەیەکی گەرموگوڕدا

7 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کاتێک بیلال بەرزنجی تهمهنى 14 ساڵ بوو، بهشداری بانگهشهى ههڵبژاردنهکانى ساڵى 2009ى کرد له شهقامی سههۆڵهکهى سلێمانى، ئهو کاته بیلال بههۆى کهمى تهمهنهکهیهوه نهیتوانیوه دهنگبدات، بهڵام ئێستا که تهمهنى گهیشتۆته 23 ساڵ، بێ هیوایی خۆی نیشان دهدات لهوهى که ههڵبژاردنهکان گۆڕانکاری دروستبکهن، ههربۆیه بڕیاری داوه هاوشێوهى نۆ ساڵ پێش ئێستا بهشداری بانگهشهى ههڵبژاردنى ئهمجاره نەکات.

بیلال بهرزنجی خوێندکاری پهیوهندیه نێو دهوڵهتیهکانه له زانکۆى ئهمهریکى له سلێمانى، لهسهر مێزێک لهگهڵ هاوڕێیهکى لهسههۆڵهکه دانیشتبوو، دهیوت «ئهوکاتهى که بهشداری بانگهشهکانم کرد وامدهزانى دنیا دهگۆڕین، بهڵام ئێستا ئومێدم نیهو بهشداریی بانگهشهى ئهمجاره ناکهم».

بڕیاره ههفتهى داهاتوو بانگهشهى ههڵبژاردن دهستپێبکات. چهند هێزێکى سیاسی کێبڕکێی بردنهوهى 18 کورسی پارێزگاى سلێمانى دهکهن. پێشبینیدهکرێت ململانێی و بانگهشهکان لهسلێمانى گهرمبن، سهرهڕای بێ هواییهکانى خهڵک.

دیارترین شوێنى بانگهشهکردن له سلێمانى سههۆڵهکهیه، بهو پێیهى له ههڵبژاردنهکانى رابردودا شوێنێک بووه بۆ نمایشی بانگهشهى لایهنهکان. سهدان ئۆتۆمبێلی کادیرو لایهنگرانى حزبهکان شهوانى بانگهشه دهڕژێنه سهر ئهم شهقامه پڕ لهجوڵهیه، ئهم دیمهنانهش راستهوخۆ دهگوێزرێنهوهو بۆ شاشهى تهلهفزیۆنهکان.

قهیرانه ئابوری و سیاسییهکانى ههرێمى کوردستان، بهشێکى خهڵکى بێ هیوا کردوه که بهگهرمی بانگهشهى ههڵبژاردنهکان بکهن، لهگهڵ ئهوهشدا ههندێک پێیانوایه لایهنه سیاسییهکان، کهسانى خۆیان بهکاردههێنن بۆ بانگهشهو بانگهشهکهى پێ گهرم دهکهن.

ئیبراهیم سهعید، که شهوانه له سههۆڵهکه سیدی گۆرانی کوردی و عهرهبی دهفرۆشێت، ئهو لهگهڵ فرۆشتنى سیدیدا بهکڕیارهکانى، بهردهوام دهنگى ئهو گۆرانییه بهرزدهکاتهوه که خۆى حهزى لێیه.

ئیبراهیم تهمهنى سهروو 50 ساڵه، لهگهڵ گۆرانییهکاندا سهری دهجوڵێنێت و سیدیهکانیشی بهکڕیارهکانى دهفرۆشێت، بابهتى بانگهشهى ههڵبژاردن بهلای ئهوهوه بایهخى نیه، ههربۆیه دهیوت «خهڵکى پارهى پێ نیه، مهگهر ئهوانه شهڕه پهڕۆ بکهن که پارهیان پێ دهدرێت».

بهڵام یاسین قادر 40 ساڵ، که شهوانه له یهکێک له چایخانهکانى سههۆڵهکه لهگهڵ هاوڕێکانیدا دادهنێشێت، پێشبینیدهکات لایهنگری حزبهکان بانگهشهکه گهرم بکهن، به بڕواى ئهو ئهمهش لهبهرئهوهى که خهڵکى متمانهى به بهڵێنهکانى ههڵبژاردن نهماوه.

یاسین وتى «کاتێک وهعدهکه نابرێته سهر کهس ئاماده نیه بێته سهر شهقام جگه له له لایهنگرانى خۆیان».

به بڕواى ههندێک له چاودێران، لهم ههڵبژاردنهدا کێبڕکێی گهرم دروستدهبێت، ئهمهش بههۆى زۆری لیستهکانهوه.

ئاوات محهمهد چالاکی مهدهنى ئاماژه بهوهدهکات که هێزه سیاسییهکان، لایهنهکان خۆیان دهخهنه سهرشهقام بۆ ئهوهى هێزى خۆیان نیشان بدهن. پێشیوایه جگه لهسههۆڵهکه شوێنى تریش دهکرێنه مهیدانى نمایش

ئاوات محهمهد به‌‌ وت «سههۆڵهکه شوێنى ژیانێکى گهرمه، بهحوکمى زۆری قهوارهکان شوێنێکى گهرم زۆر دهبێت، هێزه سیاسییهکان لایهنگری خۆیان دهخهنه سهرشهقامهکان، چونکه ئهوانەى بانگهشه دهکهن فهرمانبهر نین، بهڵکو کهسانێکى ئامادهکراون بۆ ئهو بانگهشهیه«.

ئهو چالاکه مهدهنییه ترسی خۆى نهشاردهوه که توندوتیژی بکهوێته بانگهشهکانهوه، وتی «ئهگهرچی بانگهشهى سهر شهقامهکان نمایشێکى شانۆییه بۆ وروژاندنى ئهوانهى لهماڵهوه دانیشتون، بهڵام بهدووری نازانم بانگهشهکان بهرهو ئاڕاستهى توندوتیژی و پێکدادان بڕۆن».

ئهوانهى که زیاتر بۆ بانگهشهى ههڵبژاردن بهکاردههێنرێن، زیاتر ئهوانهن که تازه دهنگدهدهن یان هێشتا تهمهنیان له خوار 18 ساڵیهوهیه، ههروهکو بیلال بهرزنجی که نۆ ساڵ پێش ئێستا بهبێ ئهوهى مافی دهنگدانى ههبێت لهسههۆڵهکه بهشداربوو له بانگهشه.

بیلال بهرزنجی پێیوایه ئهوانهى که بهشداری بانگهشه دهکهن، ئهوانهن که یهکهمجاره دهنگدهدهنو ئهوانهى پێشتر دهنگیان داوه بێئومێدن له هێزه سیاسیهکان و ناچنه بانگهشهیهکى گهرم و گوڕهوه.

لهگهڵ ئهوهشدا بیلال بهرزنجی پێیوایه ئهگهرچی خهڵکی نیگهرانن، بهڵام هێشتا خهڵکى بهدواى هێزی تازهدا دهگهڕێن بۆ سزادانى دهسهڵاتداران.

هه‌روه‌ها وتى «بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر شه‌قام، زیاتر نمایش‌و عه‌رزی عه‌زه‌ڵاته‌، کێ سه‌یاره‌ى زیاتر ده‌هێنێته‌ سه‌ر شه‌قام ئه‌وه‌ خۆى به‌ گرنگتر نیشانده‌دات، به‌ڵام ئه‌و نمایشانه‌ جۆش ناده‌ن به‌ خه‌ڵکى، چونکه‌ ئه‌و هێزانه‌ى که‌ ئێستا هه‌ن، هه‌مان درێژکراوه‌ى خزبه‌کانى ترن و زۆر جێگه‌ى ئۆمێد نین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار