حکومەتی عێراق وەڵامی ڕۆژنامەی (سەباح)ی دایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، ئەوەی لەرۆژنامەی (الێباح) لەژێر ناوی (ئایا قەوارەی هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە) بڵاوکراوەتەوە بۆچونی کەسیەو بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لە بۆچونی فەرمی حکومەت ناکات.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق  لەڕونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دوپاتیدەکەینەوە ئەوەی لە ڕۆژنامەی (الێباح)، لەژێر ناونیشانی (ئایا هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟)، لە لەرۆژی 18ی شوباتی 2023 بڵاوکراوەتەوە، بۆچونێکی کەسیە و بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لە بۆچونی فەرمی حکومەت ناکات. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: مادەكانی دەستووری عێراق و ئەوەی كە عێراق دەوڵەتێكی فیدراڵییە و باقی ئەو پەرەگرافانەی كە شێوەی پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستانی ڕێكخستووە، یەكێكە لەگرنگترین دەستكەوتەكانی عێراقی نوێ كەحكومەت كاردەكات بۆ پتەوكردن و پشتیوانیكردن وەك حكومەتێكی شەرعی هەڵبژێردراو بەپێی دەستوور و پابەندە بە بەكارهێنانی و هەروەها هەموو یاسا بەركارەكانی عێراق.

رۆژی شەممە 18-2-2023، رۆژنامەی سەباحی عێراقی کە رۆژنامەیەکی فەرمیی حکومەتی عێراقە باسی لە ئەنجامدانی راپرسییەک کرد لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەک لەبارەی راپرسییەکە و ژمارەی ئەو کەسانە بدات کە بەشدارییان تێداکردووە و دەڵێت: "بەهۆی ناکۆکییەکانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار، لە راپرسییەکیدا کە سەنتەرێکی ئەکادیمی بۆ راپرسی و شیکردنەوە ئەنجامیداوە خەڵکی هەرێمی کوردستان بێ هیوابوونی خۆیان لە دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کورستان راگەیاندووە و خوازیاری گەڕانەوەن بۆ سەر بەغدا."

لەبەرامبەریشدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وه‌ڵامی راپۆرته‌که‌ی ڕۆژنامەی "الێباح"ی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، ئه‌و راپرسیه‌ی رۆژنامه‌که‌ پشتی پێبه‌ستوه‌ هیچ بنەمایەکی زانستی نییە و دورە لە ڕاستییەوە.

ئەوەشیخستەڕو، "هەرێمی کوردستان، خاوەن قەوارەیەکی یاسایی و دەستورییە و بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەکانە و هیچ دەسەڵاتێک تواناى هەڵوەشاندنەوەی هەرێمى کوردستانى نییە و بە نوسینی ڕۆژنامەیەکی مایەپوچ هەڵناوەشێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار