سودانی لەماوەی ساڵێکدا یاسایی نەوت و غاز دەخرێتە بواری جێبەجێکردن

2 ساڵ لەمەوپێش



سەرۆک وەزیرانی عێراق،  "لەماوەی ساڵێکدا یاسایی نەوت و غاز دەخرێتە بواری جێبەجێکردن".

لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفراسێکدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لەبارەی پڕۆژە یاسایی نەوت و غاز، کە ماوەیەکی زۆره پەسەندکراوه، بەهۆی کێشەو ململانێی نێوان هێزه سیاسیەکان و کێشەکانی هەولێر و بەغدا جێبەجێناکرێت ڕایگەیاند ، " لەماوەی یەکساڵدا یاسایی نەوت و غاز دەخەینە بواری جێبەجێکردن".

سودانی دەربارەی دۆسییەی ئابوری زیاتری وت و ڕایگەیاند،"ئێمە کار لەسەر چاکسازیی پێکهاتەیی ئابووری دەکەین".

سەرۆک وەزیرانی ئێستا، ئاماژەی بە کەمتەرخەمی کابینەکانی پێشتوتر کرد وتی، "حکومەتەکانی پێشوو وەبەرهێنانیان لە غازدا نەکردووە".

دەربارەی دۆسیەی ئەمنی و توانا و هێزی سوپا و هێزەچەکدارەکان، ئەو ئاماژەی بەوەدا، "هێزەکانمان توانای بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری عێراقیان هەیە"و" دەستمان کرد بە چاکسازی لە کەرتی ئەمنی".
  
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردوە، "عێراق هەلی وەبەرهێنانی لە کەرتە جیاوازەکاندا هەیە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار