بەغدا و هەولێر لەسەر یاسایی نەوت و غاز کۆبوونەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر ڕەشنووسی یاساى نەوت و گاز لەگەڵ وەزارەتى نەوتی عێراق کۆبوونەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ى 2 ی2023، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان گەیشتنە بەغداى پایتەخت و لەگەڵ وەزارەتى نەوت کۆبۆوە بۆ گفتوگۆكردنی پڕۆژەی یاساى نەوت و گازی فیدراڵی.
هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە،شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکهاتبوون لە وەزیرى دارایی و ئابووری وەک سەرۆکى شاندەکە و وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون و گوتەبێژى حکومەتی هەرێم و نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا و بەڕێوەبەرى گشتیی وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان؛ ئامادەبووانى کۆبوونەوەکەش لە لایەنى عێراقى فیدراڵ، بریتی بوون لە وەزیرى نەوت و هەردوو بریکارەکەى و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەتی نەوت.
یاسای نەوت و گاز، یەکێکە له دۆسییه هەڵپەسێرراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ، کە کێشەو ناکۆکی لەسەرە، بەم هۆیەوە تا ئێستا دەرنەچووە و جێبەجێنەکراوه.