لە بوومەلەرزەکانی هاتایدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایدەگەیەنێت، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو سێ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر لە 200 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی دووشەممە زنجیرەیەک بوومەلەرزە لە پارێزگای هاتای و چەند پارێزگایەکی دیکە روویاندا، کە دووانیان 6.4 و 5.8 پلە بوون، سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: "لە بوومەلەرزەکانی هاتای سێ کەس لە شارۆچکەکانی ئەنتاکیا، دەفنە و سامانداخ گیانیان لەدەستدا. هەروەها 213 کەسیش بریندارن و گەیێنراونەتە نەخۆشخانە."

سولەیمان سۆیڵو هەروەها ئاماژەی بەوەدا 42 جار پەیوەندی بە فریاکەوتنی تیمەکانیان کراوە کە لە 39 شوێنیاندا رووداوێکی ئەوتۆ لە ئارادا نەبووە. بەڵام لە هەریەک لە سێ شوێنەکەی دیکەدا گیان لەدەستدان هەبووە.

هاوکات بوومەلەرزەکە لە چەند ناوچەیەکی سووریا زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە، بەگوێرەی ئاماری بەرگری شارستانی حکومەتی سووریا، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو 130 کەس برینداربوونە.

ئەم بوومەلەرزە لە کاتێکدا هێشتا گەڕان و رزگارکردن بەردەوامە بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی پێشتر کە لە رۆژی (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) بە گوڕی 7.4 به‌ پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا و سووریای هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه‌ لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ هه‌ستی پێكرا. بە گوێرەی ئاماری دەزگای كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (ئافاد) زیاتر لە 40 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار