عێراق چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندی خانەنشینان دەرکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 محەمەد سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پاکێجی پاڵپشتیکردنی خانەنشینانی راگەیاند، کە 12 خاڵ لە خۆدەگرێت.

یەکێک لە خاڵەکان دابەشکردنی زەوییە بەسەر ئەو خانەنشینانەدا، کە تاوەکو ئێستا سوودمەند نەبوون. خاڵێکی دیکە بریتییە لە پێدانی پاداشتێک بە بڕی 500 هەزار دینار بۆ هەر خانەنشینێک "لەهەمان ئەو رۆژەی دەستلەکارترازاندنی بۆ دەکرێت"، ئەمە جگە لەوەی بڕیارداوە لەگەڵ وەرگرتنی یەکەم موچەی خانەنشینیدا بڕی پاداشتی کۆتایی خزمەتەکەیان بۆ خەرجبکرێت و بە هیچ شێوەیەک دوانەکەوێت.

هەر بە گوێرەی پاکێجەکە، هێڵی ئاسمانیی عێراق ساڵانە یەک جار داشکاندنێک بە بڕی 25% بۆ خانەنشینان دەکات. 

ئەو خانەنشینانەی پێویستیان بە چارەسەری دەرەوەی وڵات هەیە و نەخۆشییەکانیان قورسن، لەسەر حسابی دەوڵەت رەوانەی دەرەوەی عێراق دەکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار