دەزگای لوتکە: هیچ کوردێک لەناو ئەوکەسانەدا نەبوو کە لەناو یەختەکەی ئیتاڵیادا نوقم بون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگای لوتکە لە ئەوروپا دەڵێت" هیچ کوردێک " لەناو ئەو یەختەی لە کەناراوەکانی ئیتاڵیادا ژێر ئاوکەت نییە و دەشڵێت ئەوانەی نوقمبوون زۆربەیان ئێرانی پاکستانی و ئەفغانین.
شەهرام حەمە، نوێنەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئەوکەسانەی لەناو ئەو یەختەدا بوون کە ژێر ئاو کەوتووە هیچ کوردێکی تێدا نیە، هەروەها وتیشی تەرمی ٤٠ کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە زۆربەیان منداڵن، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ١٠ کەس بێ سەروشوێنن و ٥٠ کەسیش ڕزگارکراون.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بەیانی یەختێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی کرۆتۆنا بە ١٣٠ پەنابەرەوە ژێر ئاو کەوت، لەوبارەیەوەش ئەنتۆنیۆ سیراسۆ، سەرۆکی شارەوانی ناوچەی کوترۆی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە منداڵ وژنیش لەناو یەختەکەدا بوون، میدیاکانی ئیتاڵیاش باسیان لەوەکرد هاوڵاتی عێراقیش لەگەڵ سوری و ئەفغانی پاکستانی لەناو ئەو یەختەدا بوون.
هەر لەبارەی نوقمبوونی ئەو یەختە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەش داوە، یەختەکە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا ڕۆیشتووە و ئەو ڕوداوەش بەهۆکاری خراپی کەشوو هەواوە بووە.
هەر لەبارەی گەڕان وپشکنین بەدوای ئەو کەسانەدا کە لە یەختەکەدا بوون، پۆلیسی ئیتاڵیا دەڵێت، گەڕان وپشکنین بەدوای ئەوکەسانەدا بەردەوامە کە لەناو یەختەکەدا بوون.