سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی چوارشەممە سەردانی بەغدا دەکات و بڕیارە رۆژی پێنجشەممەش سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 01-03-2023 ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەردانێک بگاتە بەغدای پایتەختی عێراق، رۆژی پێنجشەممەش دێتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سەردانی کەمپی ئاوارەکانی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا دەکات.

بە گوێرەی زانیارییەکان دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاوارە و پەنابەران تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەبێت.

جێگەیباسە، کۆتا سەردانی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هەرێمی کوردستان  30ی مانگی 3ی 2017 بوو کە تیایدا دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان، به‌ یاوه‌ری له‌گه‌ڵ وەزیری ئه‌وكاتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و پارێزگاری هەولێر سەردانی كەمپی ئاوارەكان لە سنوری پارێزگای هەولێر كرد.

ئەو کاتە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لە حەواندنەوەی ئاوارەكان كەمترخەم بوە، بۆیە هەمو هەوڵێكم دەخەمە گەڕ بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانیی جیهانی بۆ هەرێمی كوردستان لە پرسی ئاوارەكاندا".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار