ڕاگەیەندراوێک لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، ئەمساڵ عێراق شایەتی پێشکەوتنێکی بەرچاو و سەرنجڕاکێش و بەرجەستە دەبێت بۆ کەرتی بانکی و جەختیشدەكاتەوە لە بەرەوپێشچوونی بەکارهێنانی ئامێری کاش و کەمکردنەوەی پارەی کاش و ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بۆ هاووڵاتیان سەقامگیر بكرێت.

عەمار حەمد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوە کرد، کەرتی بانکی شاهیدی چاکسازی ڕوونە، کە بە فشاری گواستنەوەی دەرەکی دەستی پێکردووە.

ئەوەشی ڕوون کردەوە، دەوڵەت بەشێوەیەکی گشتی ئاڕاستەی بەکارهێنانی ئامێری کاش دەکات و لە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی کەرتی بانکیدا، کە بەدەست هەندێک کێشەی کۆنەوە دەناڵێنێت، بۆ ئەوەش بەکارهێنانی کاش کەم دەکاتەوە و ئامێری كاش دەخاتە بەردەست.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار