ئاماری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لەبارەی سێدارە، گرتن، کوشتن و برینداربوونی کۆڵبەران

2 ساڵ لەمەوپێش



حکومەتی ئێران لە مانگی شوباتدا ١٣ کوردی لەسێدارەداوە
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا، ١٣ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارەدراون.
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئامارێکی لەبارەی لەسێدارەدان و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کورد لە مانگی رابروودا بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئاماری کۆمەڵەکە، لەو مانگەدا ١٣ هاوڵات کورد سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە.
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەشڵێت، لەو مانگەدا ٨٢ هاوڵاتی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون و لەو ژمارەیە سزای زیندانی بەسەر ١٢ کەسدا سەپێندراوە و ئەوانەی دیکەش چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دادگا دەکەن.
هەروەها باسی ئەوە دەکات کە لەنێو دەستگیرکراوەکاندا، پێنج و منداڵ و چوار ژن هەن و چارەنووسی بەشێکیان نادیارە.
لەبارەی دۆخی کۆڵبەرانیش کۆمەڵەکە ئاشکرای دەکات کە لە مانگی شوباتدا سێ کۆڵبەر بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و کۆڵبەرێکیش لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراوە و ١٢ کۆڵبەریش بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەو مانگەدا سێ ژن و پێنج پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و دوو ژنیش کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار