لێپرسراوێکی باڵای سەربازی ئەمریکا بەسەردانێکی رانەگەیەنراو سەردانی بنکەیەکی سەربازی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لێپرسراوێکی باڵای سەربازی ئەمریکا، بەسەردانێکی رانەگەیەنراو سەردانی بنکەیەکی سەربازی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان کرد.

مارک میلی، سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئەمریکا، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەو بڕوایەدا کە سەربازانی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی سوریا، کە ھاوبەشیانن دەتوانن بەرەوپێشچوون بەدیبھێنن لە رووبەرووبوونەوەی دزەکردنی تیرۆریستانی داعشدا.

سەردانەکەی مارک میلی بۆ سوریا، دوای نزیکەی ھەشت ساڵ لە جێگیربوونی ھێزەکانیان دێت، بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا و  ئامانج لێی هەڵسەنگاندنی ئەرکی هەشت ساڵەی سوپای ئەمەریکایە لە شەڕی دژی داعشدا.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا سەردانەکەی بۆ سوریا شایانی ئەو مەترسیانە بووە، بە ئاماژەدان بە پەیوەندی گەشتەکەی بە ئاسایشی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانییەوە، گوتی "ئەگەر پێتان وایە ئەوانە پرسێکی گرنگن، ئەوا وەڵامە دروستەکە بەڵێیە."

 ڕۆژی هەینیش ژەنەڕاڵ میڵی لە سەفەرێکدا بۆ ئیسرائیل لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆبوویەوە و ئامانجیشی تاوتوێکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بوو بۆ ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار