بەریتانیا: هەرکەسێک بە بەلەمی بچوک بەنایاسایی بێتە بەریتانیا دەرئەکرێت ومافی پەنابەری پێنادرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەپێی یاسا نوێیەکان  هەرکەسێک بەشێوەیەکی نایاسایی بە بەلەمی بچووکەوە بچێتە ناو بەریتانیا ئەوا لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستگیر ئەکرین و دەرئەکرێن، هەروەها مافی پەنابەریان پێنادرێت.

سۆیلا براڤەرمان، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەپێی یاسا نوێیەکان کە بڕیارە ڕۆژی سێشممە ڕایبەگێنین هەرکەسێک بە بەلەمی بچوک وبە نایاسایی بێتە بەریتانیا، ئەوا دەرئەکرێن و مافی پەنابەریان پێنادرێت، وتیشی لە ئێستدا ئەو پەنابەرانەی بە بەلەمی بەوشێوازە دێنە بەریتانیا مافی ئەوەیان هەیە بمێننەوە تا دۆسیەکانیان جیبەجێ دەکرێت، بەوجۆرەش بێت لەدوای جێبەجێکردنی پلانە نوێیەکان سەرجەم پەنابەرەکان کە بەوجۆرە هاتوونەتە بەریتانیا مافی پەنابەریان نابێت.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا  بەو پەنابەرانەی وت کە پلانیان هەیە بە بەلەم بچنە بەریتانیا، “هەڵە مەکەن، ناتوانن بمێننەوە ئەگەر بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە ئێرە".

  بەپێی بڕیارەکە ئەو کەسانەی بە بەلەمی بچوک و نایاسایی دەچنە بەریتانیا، دوای دەستگیرکردنیان یان دەردەکرێن و دەنێردرێنەوە یاخود دەنێردرێن بۆ ڕواندا و بۆ هەمیشە گەڕانەوەیان بۆ بەریتانیا لێ قەدەغە دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر ڕیشی سۆناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاندبوو، "راگرتنی بەلەمەکان" یەکێکە لە پێنج کارە لەپێشینەی حکومەتەکەی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار