بانکی ناوەندیی عێراق 172 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلار دابەزى، لە کاتێکدا بانکى ناوەندى زیاتر لە 172 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە، کە نزیکەى 50 ملیۆن دۆلارى لە رۆژى پێشوو زیاتر بوو.
ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ، ١٧٢ ملیۆن و ٨٢١ ھەزار و ٥٨١ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە ،راشیگەیاندووە لەو ١٧٢ ملیۆن و ٨٢١ ھەزار و ٥٨١ دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، ١١٠ ملیۆن و ٧٢١ ھەزار و ٥٨١ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە ٦٢ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
بەراورد بە رۆژى یەکشەممە، بانکى ناوەندى 49 ملیۆن و 998 هەزار دۆلارى زیاتری خستە بازاڕەوە وئەو بڕە بەراورد بەدوێنێ یەکشەممە بەڕێژەی لەسەدا ٣٧ بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.
ئەو گۆڕانکارییە لە بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار هاوکاتە لەگەڵ رێوشوێنێکى دیکەى بانکى ناوەندى بە زیادکردنى بڕى 25%ى پشکى دۆلارى کۆمپانیاکانى فرۆشتنى دراو، کە لە 5ى ئادارەوە کەوتە وارى جێبەجێکردن و بڕەکەى هەفتانە کرایە 200 ملیۆن دۆلار لەبرى 150 ملیۆن دۆلار، کە پێشتر پشکى هەفتانەى ئەو کۆمپانیایانە بوو، کە لە بانکى ناوەندى بە نرخى 131 هەزار دینار پێیان دەفرۆشرا.
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و 320 دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاریی کردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و 557 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت