ئێران داوای رادەستکردنەوەی پارتەکانی رۆژهەڵات لە عێراق دەکات

ئێران: نابێت لە عێراقەوە هەڕەشە و مەترسیی بۆ وڵاتەکەمان دروست بکرێت

دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئێران رایگەیاند؛ پەیوەندیی باشیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق هەیە و چاوەڕێی ئەوەیان لێدەکەن نەیارانی کۆماری ئیسلامیی لە چەک داماڵن و رادەستیان بکەنەوە.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزراەتی دەرەوەی ئیران ئەمرۆ دوشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە تاران رایگەیاند؛ دانوستان و کۆبونەوەکان لە ئاستی باڵای ئەمنیی و ئاسایشیدا پێکهێنانی دەستەیەکی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراقی لێکەوتوەتەوە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگریی دوو وڵاتەکە.

کەنعانی وتی: پارێزگاریی لە یەکپارچەیی سنوری عێراق دەکەن و جەخت لەوە دەکەنەوە کە خاکی ئەو وڵاتە نابێت بە هیچ شێوەیەک ببێتە هەڕەشە و مەترسیی بۆسەر کۆماری ئیسلامی و حکومەتی بەغدا بەپرسیارە لە پاراستنی سنورەکانی خۆی لەگەڵ ئێران.

بە وتەی ئەو لە "دیداری هەفتەی رابردوی حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە چەکدارانی نەیاری کۆماری ئیسلامی (پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان) لە چەک دابماڵرێن و رادەستی ئێران بکرێن".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردوەتەوە کە کۆماری ئیسلامی پەیوەندیی دۆستانە و برایانەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد هەیە و چاوەڕێی ئەوەیان لێدەکەن لە روی ئەمنییەوە هاوکاری وڵاتەکە بن و لە خاکی عێراقەوە مەترسیی بۆ ئێران دروست نەکرێت چونکە بۆ پشتیوانیی لە هاوڵاتییانی خۆیان وڵاتەکەیان پاشەکشێ بۆ کەس ناکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار