مەسیحیەکان لە پەرلەمانی عێراق تانە لە بڕیاری قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولییەکان دەگرن ودەڵێن " نادیموکراسیە"
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەسیحیەکان لە پەرلەمانی عێراق تانە لە بڕیاری قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولییەکان دەگرن ودەڵێن " نادیموکراسیە"
ئەندامانی حیزبی کریستیانەکان لە پەرلەمانی بەغدا تانەیان لە بڕیاری قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولییەکان گرت ودەڵێن بڕیارەکە " نادیموکراسییە"
ئەندامانی حیزبی بابیلۆن کە پێنج کورسیان لە پەرلەمانی عێراق هەیە تانەیان لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق گرت وبە نا دیموکراسی ناویان برد، هاوکات سکاڵاشیان لەسەر یاساکە کردووە و دەڵێن بڕیارەکە مافی کەمینەکان " پێشێل دەکات" و ئازادی سنوردار دەکات، هەروەها دەشڵێن ئەو بڕیارە "نادەستوریە".
ئەندامانی حیزبە سیاسیە کریستیانەکان هەوڵدەدەن ئەو یاسایە هەڵبوەشێننەوە، ئەمەش دوای ئەوەی کە مانگی ڕابردوو بڕیارەکە بەفەرمی دەرکرا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە سەرەڕای دژایەتیکردنی لەلایەن ئەندامانی دیکەی پەرلەمانەوە، هەروەها ڕۆژی شەممە بەفەرمی فەرمان بە گومرگەکان کرا بۆ قەدەغەکردنی هاودەرکردنی خواردنەە کحولییەکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە تا ئێستا نازانرێت تاچەند ئەو بڕیارە بە وردی جیبەجێ دەکرێت، هاوکات ناڕەزایی بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێمی کودستانی لێکەوتەوە، سەرماد عەباس بریکاری خانووبەرەیە و کارەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق بووە، بە ئاژانسی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، قەدەغەکردنەکە تەنها دەبێتە هۆکاری گەرمکردنی بازاڕی ڕەش بۆ خواردنەوە کحولییەکان، هەروەها سەرمەد عەباس وتیشی، مامۆستا و فێرکارە موسڵمانەکان خواردنەوەی کحولی قەدەغە دەکەن"بەڵام ئەمانە ئازادییەكی كەسین كە ناتوانن لە هاوڵاتیانی قەدەغە بكەن".
پڕۆژە یاساکە لەلایەن مەحمود ئەلحەسەنەوە پێشنیار کراوە لەسەرەتادا کە ئەوکاتە دادوەر ویاسادانەر بووە، یاساکە لە ساڵی ٢٠١٦دا لەلایەن پەرلەمانەوە دەرچووە، کە بەپێی یاساکە غەرامەکردن تا ٢٥ ملیۆن دیناری عێراقی دەبێت لە ئەگەری سەرپێچیکردندا.
مەحمود ئەلحەسەن لەبارەی یاساکەوە وتویەتی یاساکە دەستوریە وبەپێی ماددەی دووەمی دەستوری ساڵی ٢٠٠٥ ی عێراقە کە ئەوەش دەگونجێت لەگەڵ یاساکەدا کە دەڵێت هەرشتێک دژی یاسای ئیسلام بێت قەدەغەیە.