نێچيرڤان بارزانى: به‌رژه‌وه‌ندى و به‌هاى هاوبه‌ش لەگەڵ ئەمەریكا كۆمانده‌كاته‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لوێد ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبوویەوە ولە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی کۆبوونەوەکەوە نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، سوپاسی وەزیری بەرگری ئەمریکا و وڵاتی ئەمریکا دەکەین لە هەوڵەکانیان بۆ پشتگیری بەردەوامی عێراق وهەرێمی کوردستان و هەروەها وتی کۆبوونەوەیەکی باشمان هەبوو، وتیشی ئێمە بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش کۆماندەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، پاش کۆبوونەوەی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگری ئەمریکا، نێچیرڤان بارزانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە گرنگی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرد لە چوارچێوەی ستراتیژی عێراق و ئەمریکادا، هاوکات جەختیشی لەوەکردەوە کە هاتنی لوید ئۆستن پەیامێکی گرنگە بۆ دڵنیاکردنەوەی پشتگیری ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان عێراق و هەرێمی کوردستان.
لەدرێژەی لێدوانەکانیدا نێچیرڤان بارزانی لەمەڕ ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەوە وتی، باسمان له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مه‌ريكا كرد و جه‌ختمان له پێويستيى به‌رده‌وامي هاريكاريى هاوبه‌ش و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هه‌روه‌ها باسمان له گرنگيى هاريكاريى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش.
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی وتی، جه‌ختمان له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتيگريى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى دۆست له پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرده‌وه دڵنياشمان كرده‌وه كه سوورين له‌سه‌ر ڕيكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌میان تێده‌په‌ڕێنين وله هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ يه‌كڕيزى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان.
هەروەها نێجیرڤان نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی لێدوانەڕۆژنامەوانیەکەیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی، هاوڕا بووين كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منى و ئابوورى بۆ عێراق له‌گه‌ڵ خۆي‌دا ده‌هێنێت و له‌سه‌ر گرنگيى پشتگيرى له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كاركردنى پێكه‌وه‌ى هاوبه‌شمان له ناوچه‌كه بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى. دووپاتیشمان كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت.
هاوکات لوێد ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکاش لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ستایشی ڕۆڵی هەرێمی کودستانی کرد لە پاراستنی سەقامیگری و ئارامی ناوچەکە وجەنگی دژی داعش، لەگەڵ ئەوەشدا جەختی لەو یاداشتە لێکتێگیەشتنەش کردەوە کە ساڵی پار لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە واژۆیان کردبوو و ئامادەیی بەردەوامی هاوکاریەکانیانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، لوێد ئۆستن وتی، جێگای خۆیەتی جەخت لەوە بکەوە کە لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق هێزەکانمان لە عێراقدا دەمێننەوە لە جەنگی دژی داعش، هەروەها باسی لە خەباتی شان بەشانی هاوبەشی دەیان ساڵی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە کرد لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و وتیشی ئەمەریكا و عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە هەنگاوی زۆر مەزنمان بۆ گەڕانەوەی سەروەریی عێراق ناوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ تێكشكاندنی داعش، زیاتر لە پەنجا هەزار كیلۆمەتری دووجامان لە مۆتەكەی داعش ئازاد كردووە، هەروەها زیاتر لە چوار ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زارمان لە خەڵكی عێراق ڕزگار كردووە.
لە کۆتای قسەکانیدا لوێد ئۆستن ئاماژەی بەوەدا کە داعش بەردەوامە لە هەڕەشە لە ژیان و گوزەرانی خەڵكی عێراق، بۆیە هاوبەشی و هاوكاریی بەردەوامی ئێمە زۆر گرنگە، هەروەها هەماهەنگیی هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هێزەكانی ئاسایشی عێراقی پێویستە، بەتایبەتی لە لیوا هاوبەشەكاندا. هەروەها ڕاشیگەیاند بەداخەوە داعش تاكە هەڕەشەی سەر هەرێم نییە و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەركۆنەی هێرشە بەردەوامەكانی ئێران دەكات كە لەودیوی سنوورەوە دەكرێن.