عێراق ڕێوشوێنی بەپەله دەگرێتە بەر بەهۆی قەیرانی ئاو خەریکه ڕوبارەکان وشک دەبن

2 ساڵ لەمەوپێش



خالد شەماڵ وتەبێژی وەزارەتی سامانە ئاوییەکانى عێراق دەڵێت:" ئەو قەیرانی ئاوەی وڵات بەدەستیەوە دەناڵێنێت ئاڵۆزەو بەشێکی زۆری هۆکاری دەرەکی هەیە".

وتەبێژەکە ، باسی لە بڕیارەکانی محەمەد شیاع سودانی  کرد و ئاشکرای کرد،سەرۆکوەزیرانى عێراق رێنمایی دەرکردووە کە هەموو رێوشوێنێکی پێویست لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بگرنەبەر بۆ دەستەبەرکردنی پشکی ئاو".

پلانی وەزارەتەکەیانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانەکە ئاشکرا کرد و وتی، وەزارەتەکەیان رێوشوێنی لەسەر ئاستی ناوخۆی وڵات گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەمیی ئاوی رووبارەکان، لەوانەش بەردانەوی بڕە ئاوی پێویستە لە بەنداوی دوکان و دەربەندیخانەوە بەرەو رووباری دیجلە و زیادکردنی ئاوی موسڵ”.

باسی لەوەش کرد:" ڕێوشوێنەکان بریتیبوون لە بەردەوامبوونی هەڵمەتی بەرزکردنەوە و لابردنی زیادەڕەووییەکان و دەستەبەرکردنی گەیاندنی ئاو بۆ پارێزگاکانی بەسرە، میسان، مووسەناو  زیقار".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار