مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق کۆبووەوە وتاوتوێی پڕۆژە یاساکانی دادگای باڵای فیدراڵی و نەوت وگازیان کرد.

میدیای فەرمی نزیک لەپارتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەیدا  لە پایتەختی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق باسیان لە دواین گۆڕانکاری وهەنگاوەکانی ئامادەکردنی هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی کرد.

هەروەها  لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی پرسی نەوت وگازیان کرد و هەردوولا هەماهەنگ وهاوڕابوون لەسەر بوونی دەرفەتێکی ئەرێنی بۆ چارەسەری گرژی وئاڵۆزیەکان لەنێوان بەغدا وهەولێردا لەسەر بنەمای دەستور.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە کێشەکان لەسەر پرسی نەوت وگاز ویاساکانی دیکەی پەیوەست بەمافەکانی کورد لەنێوان بەغدا وهەولێر بەردەوامی هەیە ولەماوەی چەندین هەفتەی ڕابردووشدا بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو پرسە لە لایەن چەندین شاندی نێودەوڵەتیەوە گفتوگۆیان لەگەڵ کراوە و هەر ئەمڕۆش وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالینا بێربوک لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی جەختی لەسەر هەمان خاڵ کردەوە و ڕایگەیاند سەقامگیری عێراق پێویستی بە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەریەک لە بەغدا و هەولێر هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار