ئەمریکا سزای نوێی دژی کۆماری ئیسلامی راگەیاند

سزا نوێکانی ئەمریکا فەرماندە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی دەگرێتەوە

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی و عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی سوپای ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی دژی بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەپاند و رایگەیاند ئەوانە زیاترین رۆڵیان لە سەرکوتی خەڵک و خۆ دەربازکردن لە سزا نێودەوڵەتییەکان هەبوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا؛ ئەمڕۆ چوارشەممە سزادانی شەش بەرپرس و سێ کۆمپانیای کۆماری ئیسلامی ئێرانی راگەیاند کە ژمارەیەکیان فەرماندەی سەربازین.

لە لیستی نوێ سزاکانی ئەمریکا ناوی عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی سوپای ئێران و حەبیب شەهسەواری، فەرماندەی سوپای پاسدارن و سەرۆکی ناوەندی (شوهەدا) لە پارێزگای ورمێ و داریوش بەخشی، سەرۆکی زیندانی ورمێ و عەلی چەهارمەحاڵی، سەرۆکی زیندانی ئەلبورز و ژمارەیەک کۆمپانیا و بەرپرسی دیکەی کۆماری ئیسلامی هاتوە.

وەزارەتی گەنجینە ئاماژەی بەوە کردوە کە سزا نوێیەکانی ئەمریکا دوو هۆکاری سەرەکیی هەیە کە خۆیان لە سەرکوتی خەڵک لە چوارچێوەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و دەربازکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سزا نێودەوڵەتییەکاندا دەبینێتەوە.

بە هۆی سزاکانی ئەمریکا دەست بەسەر دارایی و داهاتی ئەو نۆ بەرپرس و کۆمپانیا و دامەزراوانەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەگیرێت و سەرجەم بەرپرسەکانیش گەشتیان بۆ ئەمریکا لێ قەدەغە دەکرێت.

هاوکات لەگەڵ ئەمریکا ئەمڕۆ بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا ژمارەیەک سزای نوێیان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار