سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتوەکان: پابەندین بە چاککردنەوەی شوێنەوارە مێژووییەکانی عێراق

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری نەتەوەیەکگرتوەکان  لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی دووشەممە بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە هاوکاریکردن بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانەی کە بەهۆی دەیان ساڵ شەڕەوە بەر شوێنە مێژووییەکانی عێراق کەوتووە.

لە سەردانێکیدا بۆ بەغدا پێش یادی ٢٠ ساڵەی لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، ئۆدری ئەزولەی سەرۆکی یونسکۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەنێویاندا محەممەد شیاع سودانی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و هەروەها سەردانی گەڕەکە مێژووییەکانی بەغدا و مۆزەخانەی نیشتمانی وڵاتەکەی کرد کە دوای لەشکرکێشی ئەمریکا تاڵان کرا وبەڵینی دا کە پابەندەبێت بە چاکردنەوەی ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتووە.

عێراق خاوەنی شەش شوێنی میراتی جیهانییە کە لە لیستی یونسکۆدا خراونەتە لیستی میراتی جیهانییەوە، لەنێویاندا شاری دێرینی بابل کە شوێنی چەندین ئیمپراتۆریەتی کۆن بووە لە سەردەمی فەرمانڕەواکانی وەک حاموڕابی و نەبوخودنەسر، بەڵام دەیان هەزار شوێنەوار لە شوێنەکانی سەرتاسەری وڵات لە ساڵانی شەڕ و پێکدادانەکانی دواتردا دزران.

هەر لەوبارەیەوە ئۆدری ئەزولەی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە مۆزەخانەی نیشتمانی، وتی یونسکۆ "زۆر پابەندە بە هاوکاریکردنی عێراق بۆ وەرگرتنەوەی ئەو کاڵا و شوێنەوارە ڕۆشنبیرییانەی کە لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا تاڵان کراون"

"هەر لەدرێژەی لێدوانەکەیدا سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری نەتەوەیەکگرتوەکان وتیشی هەموومان دەزانین لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا عێراق بە چیدا تێپەڕیوە" وە هەروەها دەزانین شارستانیەتەکانی ئەم جیهانە چی قەرزاری عێراقن".

هاوکات بڕیاریشە لە میانی سەردانەکەیدا ئۆدری ئازولەی سەردانی موسڵ و هەولێریش بکات کە یەکێک لە هەرە شوێنە دێرینەکانی کە لە لیستی شوێنەوارەکانی یونسکۆدایە قەڵای هەولێرە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە  لە عێراق لەم ساڵانەی دواییدا لە وڵاتەکە دەستکراوە بە هەڵکەندنی شوێنەوارەکان ، بودجەی نێودەوڵەتیش بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە زیانلێکەوتوەکان تەرخانکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار