لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا و دیاردەی بەبیابون و کەمئاوی عێراق کۆنفراسێکی نیودەوڵەتی سازدەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



پارێزگای بەسرە میوانداری کۆنفرانسی کەشوهەوای عێراق دەکات بە چاوێری و سەرپەرشتی محمد سودانی و بە بەشداری نێودەوڵەتی

ئاژانسی هەواڵی  فەرمی عێراق، بڵایکردەوە پارێزگاری بەسرە ، سبەی ڕۆژی یەکشەممە12ی3 و ڕۆژی دوای دووشەممە 13ی3  میوانداری کۆنفرانسی کەشوهەوای عێراق دەکات، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی، بە بەشداری بەرفراوانی نێودەوڵەتی و حکومی و سەندیکاکان، بۆ گفتوگۆکردن و چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق.

کۆنفرانسی (کەشوهەوای عێراق) باس لە هۆکار و کاریگەری و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات لەسەر عێراق، هەروەها باس لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ئەو دیاردانەی لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییەدا دێتە ئاراوە، لە پێش هەموویان فراوانبوونی بیابانبوون و کەمی ئاو و زیانەکانی ژینگەیە.

سازکردنی کۆنفرانسەکە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت و هەوڵەکانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆ سنووردارکردن و کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، ئەمەش وایکردووە عێراق زۆرترین زیانلێکەوتوو بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار