راپرسیەک: رێژەی دەنگەکانی ئاکەپە ١٣٪ دابەزیوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەگوێرەی دواییین راپرسی کە لەبارەی دەنگی پارتە سیاسیەکان لە تورکیا ئەنجامدراوە، لە کاتێکدا کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨دا پارتی داد و گەشەپێدان ئاکەپە ٤٢.٦ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو، بەڵام دەنگەکانی بۆ ٣١٪ دابەزیوە.
کۆمپانیای لێکۆلینەوەی ئاکسسۆی لە ٢٦ پارێزگای تورکیا بە بەشداری هەزار و ٥٣٧ کەس راپرسیەکی لەبارەی دەنگی پارتە سیاسیەکانی تورکیا ئەنجامدا کە ئەمجامەکەی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ٣١٪
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ٢٨.٤٪
ئیی پارتی (پارتی باش) ١٢٪
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ١٠.٣٪
کۆمپانیای “پیار”ی تایبەت بە راپرسی و لێکۆڵینەوەکانیش بەیانی ئەمڕۆ، راپرسیەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئەنجامدابوو، کە ئەمجامەکەی بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 32.3٪
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) 30.8٪
پارتی دیموکراتی گەکان (هەدەپە) 11.6٪
ئیی پارتی (پارتی باش) 8.3٪
پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) 7.1٪
پارتی ئاییندە 3.7٪
پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی (دەڤا) 2.1٪
پارتی گەورە تورکیا (بەتەپە) 1.8٪
ئەوانەی دیکە 2.3٪
هەروەها راپرسیەکەی کۆمپانیا پیار لەبارەی کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار بەم شێوەیە بوو:
کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانی گەل 57.1٪
رەجەب تەیب ئەردۆغان کە ئەگەری زۆرە بە فەرمی ببێتە کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار 42.9٪