لە رێوڕەسمەکانی چوارشەممە سوری لە ئێران ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە رێوڕەسمەکانی چوارشەممە سووریدا 27 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستدا و 4 هەزار و 95 کەسیش بریندار لێکەوتوەتەوە و 162 کەسیش کەمئەندام بون.

جەعفەر میعادفەر، سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی خێرای ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 15-03-2023 رایگەیاند، لە رێوڕەسمەکانی چوارشەممە سووریدا 27 کەس گیانیان لەدەستداوە و 4 هەزار و 95 کەسی دیکەش برینداربوون. لە ئامارەکاندا دەرکەوتوە لە ژمارەی بریندارەکان سێ هەزار و 453 کەسیان بە رەگەز پیاو بون و 915 کەسیشیان کچ و ژن بون.

بە وتەی میعادفەر، 222 کەس لەوان ئەندامی لەشیان لەدەستداوە، 25 کەس لە بەشی چاودێریی چڕی پزیشکیدان، هەزار و 357 کەس زیان بەر چاویان کەوتووە و 867 کەسیش سووتاون.

ئاماژەی بەوەش کردوە روداوەکانی چوارشەممە سوری لە 30 پارێزگا برینداری لێکەوتوەتەوە و تەنها لە پارێزگای کوهگیلویە و بۆیرئەحمەد بریندار تۆمار نەکراوە و زیاترین برینداریش لە پارێزگاکانی تاران و ورمێ بوە.

بەپێی راپۆرتی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان لەو پارێزگایەدا 169 کەس بریندار بوون؛ فریاکەوتنی لوڕستان بریندار بوونی 77 کەس و زانکۆی زانستی پزیشکیی سنە برینداربوونی 118 کەسی راگەیاندووە.

ساڵانە رێوڕەسمەکانی چوارشەممە سوری لە ئێران گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێدەکەوێتەوە، لەو رێوڕەسمەدا کە لە دوایین چوارشەممەی وەرزی زستاندا دەکرێت، لە شەقام و گۆڕەپانەکان و شوێنە بەرزەکان ئاگر دەکرێتەوە و خەڵک بە بازدان بەسەر ئاگردا ئاهەنگ دەگێڕن.

بە پێی ئامارەکان رێژەی برینداربوون کەمئەندامبون لە روداواەکانی ئەمساڵی ئەو رێوڕەسمەدا بەراورد بە ساڵی رابردوو 22% زیادی کردووە و لانیکەم 162 کەس کەمئەندام بوون و بەهۆی برینداربونیان بە تەقەمەنییەکانەوە دەست یان قاچ یان چاوێکیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار