قەرەیلان: جێگەی گومانە ئاکەپە و مەهەپە دەست لە دەسەڵات هەڵبگرن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

موراد قەرەیلان رایگەیاند، جێگەی گۆمانە کە ئاکەپە و مەهەپە دەست لە دەسەڵات هەڵبگرن. ئاشکرایە کە فێڵ و تەڵەکەبازی زۆر بەکار دەهێنن. لەم رووەوە خۆی ئاکەپە بە باشی دەناسرێت. لە هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبوڵدا بینرا و زۆر نمونەی بەرچاوی دیکەی بەم شێوەیەش هەن.

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤیدا ئاماژەی بە پرسی هەڵبژاردن لە تورکیادا و ئاماژەی بەوەکرد، هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار هاوشێوەی گەلانی تورکیا بۆ گەلی کوردیش زۆر گرنگە. لەبەرئەوەی نەک تەنیا سەرۆککۆمار بەڵکو سیستم گۆڕانکاری بەسەردا دێت. هێزە قوڵەکانی دەوڵەت بۆ ئەوەی بتوانن بە یەکدەستی شەڕ بەڕێوە ببەن و هەماهەنگی بەهێز بکەن ئەم سیستمەیان دروست کردووە. بەڵام سیستمەکە زۆر ئۆتۆریتەرە و دیموکرات نییە. ئەمەش کۆمەڵگای تورکیای زۆر لاواز کردووە. بێگۆمان لایەنێک دەیەوێت بەردەوامی بە سیستمەکە بدات. بەڵام گەل دەیەوێت سیستم بگۆڕدرێت و هەڵبژاردن لەسەر ئەم بناغەیە بەڕێوە ببرێت.

موراد قەرەیلان وتی، " ئایا ئاکەپە و مەهەپە قبوڵی دەکەن، بەگوێرەی هەڵبژاردنەکان دەست لە دەسەڵات هەڵبگرن؟ ئەمە جێگەی گۆمانە. ئاشکرایە کە فێڵ و تەڵەکەبازی زۆر بەکار دەهێنن. لەم رووەوە ئاکەپە بە باشی دەناسرێت. لە هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبوڵدا بینرا و زۆر نمونەی بەرچاوی دیکەی بەم شێوەیەش هەن. هەموو کاتێک سەرقاڵی فێڵ و تەڵەکەبازیە؛ هەموو شتێک بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆی رێکدەخات. واتە رژێمی ئاکەپە و مەهەپە هەموو شتێک سەرلەنەوێ بۆ بەرژەوەندی خۆیان بنیات دەنێن و نایانەوێت دەست لە دەسەڵات هەڵبگرن."

قەرەیلان باسی پرۆسەی بەرلە هەڵبژاردنەکانی کرد و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، " لە ئێستا بەدواوە زۆر رووداوی تاریک روودەدەن. لەم چوارچێوەیەدا وەک وتمان، هەندێک شت روویاندا. بۆ نمونە، هەندێک هێز و لایەنی نێو دەوڵەت ویستیان لە رێگەی ئیی پارتیەوە (پارتی باش) خۆیان رێکبخەنەوە و مێزی شەش لایەنەکە قڵپ بکەنەوە. مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتەکە هەنگاوێکی بەو شێوەیەی ناوە. بەڵام دواتر مێزەکە لە جێی خۆی مایەوە، کەس چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد. رایانگەیاند وەک مێزی پێنج لایەن دەتوانن بەردەوامی بە کارەکانیان بدەن.

لە هەمان کاتدا لەنێو ئیی پارتیشدا نارەزایەتی لێکەوتەوە. هەم لە ئاستی بەڕێوەبەریدا و هەم لە ئاستی خوارەوەدا دەستلەکارکێشانەوە روویاندا. باسی ئەوە دەکرێت کە دەیان هەزار کەس دەستیان لەکارکێشاوەتەوە. واتە ئەوانەی ئەم پلانەیان بەڕێوە دەبرد، بینییان کە ئەنجامەکە پێچەوانە دەبێتەوە. بینییان کە مێزەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئەگەری هەڵوەشاندنی ئیی پارتی هاتە ئاراوە، لەبەرئەوەش ئاکشەنەریان گەڕاندەوە. بە کورتی دەبینرێت کە رووداوەکە رەوتی سوننی بوون و وەک ئۆپراسیۆنێک پلانی بۆ داڕێژرابوو. بێگۆمان لەبەرئەوەی سەرنەکەوتن، هەنگاویان بەرەو دواوە ناوە." ئەمە بۆ بزوتنەوەی دیموکراسی تورکیا شتێکی زۆر باشە. بۆچی؟ لەبەرئەوەی ئاشکرا بوو کە گەل بە راستی گۆڕانکاری دەوێت. گەل دەیەوێت ئەم دەسەڵاتە بگۆڕدرێت. بینیرا کە پرۆژەکانی سەر دیزاینکردنی کۆمەڵگە ئەنجام بەدەست ناهێنن. بەڵام ئەم دۆخە بۆ هێزە دیموکراتەکان بووە هێزێک، بۆ ئەو هێزانەی کە پلانەکەیان داڕشتبوو، بووە کودەتا. بۆیەش دەتوانین بڵێین کە ئۆپۆزسیۆن لەم رووەوە بەهیز بووە. لەبەرئەوەی بینرا کە ئەو دەستە قوڵانەی کە دەیانەوێت پلانی بەم شێوەیە بەڕێوە ببەن، ئەنجامیان بەدەست نەهێناوە.

لەلایەکی دیکەوە دەیانەوێت تورکیایەکی گێژاو دروست بکەن. بە زۆرکردنی نەتەوەپەرستی و شۆڤێنیزم دەیانەوێت دوژمنێک بخوڵقێنن. بێگۆمان دوژمنیان پەکەکە و کوردن. بەم شێوەیە بە شۆڤێنیزم، بە زۆرکردنی هەستی نەتەوەپەرستی دەیانەوێت ئەو کەسانە لە دەوری خۆیان کۆ بکەنەوە. بۆ نمونە هێرش دەکەنە سەر هەدەپە و ئەو پارتانەی کە بەشداری لە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی. ئەو پارتانە یاسایین و رێکخراوەیین و نوێنەرایەتی ملیۆن کەس دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا دەیانکەنە ئامانج و بەم شێوەیە دەیانەویت هێزە نەتەوەپەرستەکان لە دەوری خۆیان کۆبکنەوە. واتە لە پرۆژەی بەم شێوەیەدا لەسەر کۆمەڵگا لە ئێستا بەدواوە بەم شێوەیە دەست بە جموجوڵ دەکەن.

سەرەتاکەی هێرشی سەر یانەی ئامەدە لە بورسا. بێگۆمان لەم پلانەشدا ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. باشە هیچ کاتێک شتێکی بەم شێوەیە روویداوە؟ یاریەکی وەرزشیە. هیچ شتێکی سیاسی نییە. بەڵام بەر لە دەستپێکردنی یاریەکە یانەی بورسا هێرشی کردە سەر یاریزانەکانی یانەی ئامەد. لایەنگرانیشی جگە لە وتنەوەی دروشم هەرچیەکیان بەر دەست کەوت گرتیانە یاریزانانی یانەی ئامەد. هەندێکیان کەوتنە سەر زەوی و بریندار بوون. هەروەها وێنەی بکوژەکانیان بەرز کردەوە. لە رێگەی ئەو قسانە وتیان ' هەمان شتتان بەسەر دەهێنینەوە'. بێگۆمان ئەمە پلانێکە، دەیانەویت بەم شێوەیە گێژاوێک دروست بکەن. ئێمەی کورد پێویستە ئەمە بزانین؛ یانەی ئامەد شتێکی سیاسی نییە. بەڵام کوردە. دەکرێت لەنێو پێکهاتەکەیدا کوردیشی تێدا نەبێت، بەڵام نوێنەرایەتی ئامەد دەکات. ناوێکی دێرینی هەیە. بەڵام هێرش لە بەرامبەر یاریزانەکانی، هێرشێکە لە بەرامبەر هەموو کورد. چی چەپ و چی راسترەو. هەر کێیەک بێت، هێرشە لەبەرامبەر کورد، لە بەرامبەر بەهاکانی گەلی کورد. ئامەد چییە؟ ئامەد مێژووی کوردە. هێرشی دەکەنە سەر. ئاشکرا بوو کە ئەمە لەلایەن باخچەلیەوە رێکخراوە و بێ ئەوەی شەرم بکاتەوە وتی، ' هیچ شتێک بە ناوی ئامەد نییە' و پیرۆزبایی لە یانەی بورسا کرد. ئایا ئەمە ئاساییە؟ نا . بۆیەش پێویستە گەلی کورد بزانێت' هێرش لە بەرامبەر یاریزانە هێژاکان کراوە، لە کەسایەتی ئەواندا هێرش کراوەتە سەر هەمووان. بە راستیش لەگەڵ ئەم هەموو هێرشانە، یاریزانانی یانەی ئامەد بەردەوامیان بە یاریەکەدا. پێویست بوو یاریەکە هەڵبوەشێندرێتەوە. بەڵام بەردەوامیان پێدا. دواتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بۆ پەردەپۆشکردنی هێرشەکە سزای بەسەر یانەی بورسادا سەپاند کە لە ٩ یاریدا نابێت هەوادارانی بەشداری بکەن. بەڵام هەموو بریارەکان بۆ پەردەپۆشکردن بوون. لێرە تاوانێک کراوە، بەر لە هەموو شتێک پێویست بوو یاریەکە هەڵبوەشێندرێتەوە، پێویستە بوو هێرشبەرەکان کە یاریزانانی یانەی بورسا بوون، سزا بدرانایە. بەڵام هیچ رێکارێک بەرامبەریان نەکرا. لە بورسا تاوانێکی گەورە بەرامبەر کورد کراوە. ئەمە زوڵمە. کوردێکی بەشەرەف پێویستە ئەمە لەبیر نەکات. هێرشێکی بەم شێوەیەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار