دەمیرتاش: ئامانجەکە ١٠٠ کورسی پەرلەمانە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، "پارتی چەپی سەوز داوای ١٠٠ کورسی پەرلەمانمان لێدەکات."

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا ١٠٠ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنن.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە تویتێکدا نووسیویەتی، " هاوڕێیان، پارتی چەپی سەوز ١٠٠ کورسی پەرلەمانمان لێ داوا دەکات. ئێوە چی دەڵێن؟ ئایا ئامادەن بۆ ١٠٠ کورسی؟ واتە ١٠٠ کورسی پەرلەمان بۆ پارتی چەپی سەوز دەبێت."

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بەهۆی ئەوەی ئەگەرێکی زۆر هەیە، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە دابخرێت، بڕیاریداوە کە لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەوە، بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار