نرخی یەک مەتر زەوی لە تاران بۆ هەزار و 800 دۆلار بەرز دەبێتەوە

لە 30 ساڵدا نرخی زەوی لە تاران زیاتر لە هەزار و 110 هێندە بەرز بوەتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



نرخی زەوی و شوێنی نیشتەجێبون لە ئێران بەرز دەبێتەوە و نرخی یەک مەتر زەویی نیشتەجێبون لە پایتەختی وڵاتەکە دەگاتە زیاتر لە هەزار و 700 دۆلار کە نزیکەی سێ هێندەی نرخی زەوی لە پایتەختی سعودیەیە.

لە ئامارە رەسمییەکانی ئێراندا دەرکەوتوە ناوەندی نرخی یەک مەتر زەوی تایبەت بە نیشتەجێبون لە شاری تاران-ی پایتەخت گەیشتوەتە هەزار دۆلار و لە ناوچەکانی باکور و هەندێک شوێنی دیکەی ئەو شارە نرخی یەک مەتر زەوی بۆ هەزار و 776 دۆلار کە ئەوەش زیاترین بەرزبونەوەی نرخی 30 ساڵی رابردوی زەوییە لەو شارە.

پێگەی (نەود ئیقتیساد) بە پێی ئامارەکان ئاشکرای کردوە لە ماوەی ئەو 30 ساڵەدا نرخی یەک مەتر زەوی نیشتەجێبون لە تاران زیاتر لە هەزار و 110 هێندە بەرز بوەتەوە و ئەو نرخە نزیکەی سێ هێندەی نرخی زەوی نیشتەجێبونە لە شاری ریاز پایتەختی سعودیە.

لە راپۆرتی ئەو پێکەیەدا نرخی یەک مەتر زەوی نیشتەجێبون لە ریاز بە 638 دۆلار خەمڵێنراوە.

بەرزبونەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر تمەن بوەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی زەوی لە ئێران و دانیشتوان و کرێنشینیانی شاری تاران بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی کرێی خانو ناچارن لە گەڕەکە هەژارنشینەکان خانو بەکرێ بگرن.

لە ئامارەکانی ساڵی 2021 ژمارەی دانیشتوانی تاران نۆ ملیۆن و 39 هەزار کەس بوە لە کاتێکدا لە ئامارەکانی ساڵی 2016 ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارەی ئێران زیاتر لە 13 ملیۆن و 267 هەزار کەس بوە کە بە دووەمین شاری قەرەباڵخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و 34ەمین شاری قەرەباڵخی جیهان ئەژمار دەکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار