بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە ئۆپیک بۆ کەمترین ئاست دادەبەزێت

هەناردەی نەوتی ئێران لە ئۆپیک ناگاتە 1%

8 مانگ لەمەوپێش



ئاژانسی وزە ئاشکرای دەکات فرۆشتنی نەوتی ئێران لە ئۆپیک بۆ کەمترە لە 1% دابەزیوە و ئەو وڵاتە کەمترین بەرهەمهێنانی نەوتی هەیە لە ناوچەکەدا.

ئاژانستی نێودەوڵەتیی وزە لە نوێترین راپۆرتدا ئاشکرای دەکات بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی  شوبات دوو ملیۆن و 650 هەزار بەرمیل بوە لە رۆژێکدا بەڵام هەناردەکردنی لە رێگەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) تەنها (09%) بوە.

بە پێی راپۆرتەکە ئێران لە ئێستادا هەناردەکردنی نەوتی لە رێگەی ئۆپیکەوە لەسەر جەم وڵاتانی ئەو رێکخراوەیە کەمترە.

عێراق، سعودیە، ئیمارات و کوەیەت پێکەوە لە ئۆپیک (71%)ی نەوتی رێکخراوەکە بەرهەم دەهێنن کە پشکی سەرجەمیان جگە لە عێراق بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

لە مانگی رابردودا بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیک 29 ملیۆن و 170 هەزار بەرمیل بوە لە رۆژێکدا کە پشکی ئێران لەو نەوتە نەگەیشتوەتە (1%).

بەهۆی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی و سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا لە ساڵی 2018-ەوە بە بەردەوامی پشکی ئێران لە بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت لە چوارچێوەی رێکخراوی ئۆپیک کەمی کردوە و لە ساڵی 2019 هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ کەمتر لە 600 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزی لە کاتێکدا ئاستی هەناردەی رۆژانەی پێش سزاکان گەیشتبوە زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل.

ئێران بەهۆی سزاکانی ئەمریکا و فڕۆشتنی نەوتی وڵاتەی بە نهێنی، ئامارە رەسمییەکانی بەرهەمهێنان و فرۆشی نەوت ئاشکرا ناکات و بە پێی هەندێک راپۆرتی نێودەوڵەتی؛ ئێران بە ناوی عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەوە نزیکەی یەک ملیۆن بە رمیل نەوتی رۆژانە لە بازاڕەکانی جیهاندا ساخ دەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


وەفدی هەرێم لەبەغدا تەنیا یەك 700 ملیار دیناری دیكەیان گەرەنتی كردووە

3 كاتژمێر لەمەوپێش

یەكێتی دڵنیایە سكاڵاكەی ئەنجامی دەبێت‌ و پارتی بڕیاردانی هەڵگرتووە بۆ دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی

6 ڕۆژ لەمەوپێش


شەش ساڵە بنكەیەكی تەندروستی بۆ منداڵبوون لەناحیەیەکی دهۆک كراوەتەوە، بەڵام هیچ منداڵێكی تێدا لەدایك نەبووە

6 ڕۆژ لەمەوپێش


كابینەی نۆ ژمارەیەك پڕۆژەی كابینەكانی پێشوو وەك دەستكەوتی خۆی هەژمار دەکات

7 ڕۆژ لەمەوپێش