پۆلیسی ئێران 68 هەزار تۆمەتباری گەندەڵیی دەستگیر دەکات

داگیرکردنی زەوی لە ئێران 60% بەرز بوەتەوە

پۆلیسی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



پۆلیسی ئێران ئاشکرای دەکات رێژەی تاوانی ئابوریی لە ساڵێکدا بەرزبوەتەوە 68 هەزار تۆمەتباری پەیوەندیدار بە بواری ئابوریی و داراییەوە دەستگیر کراون.

سەعید مونتەزیرمەهدی، وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ لە 21ی مانگی ئازاری ساڵی رابردود تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە هۆی کاری قاچاخچێتی دەست بەسەر 43 هەزار ئۆتۆمبێلدا گیراوە و 68 هەزار تۆمەتباری ئابوریی لە وڵاتەکەدا دەستگیر کراون.

بە وتەی مونتەزیرمەهدی ئەو کەسانەی لە ماوەی ئەو ساڵەدا لە ئێران دەستگیر کراون، تۆمەتەکانیان پەیوەندیی بە تاوانە ئابورییەکانی جۆری سپیکردنەوەی پارە و قاچاخی و داگیرکردنی زەوی و شاردنەوە و کۆگاکردنی نایاسایی کاڵا و پێدوایستییەکان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخ بوە.

لە ئامارەکانی پۆلیسی ئێران ئاماژە بەوە کراوە تاوانی داگیرکردنی زەوی بە رێژەی 60% بەراورد بە رابردو زیادی کردوە و هاوکات تاوانی سپیکردنەوەی پارە بە رێژەی 29% زیادی کردوە.

وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی ئێران ئاماژەی بەوەش کردوە کە لە ماوەی ئەو ساڵەدا لانیکەم هەزار کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیر کراون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار