٤٥ ساڵە هەڵاوسانی ئابوریی ئێران بەرز دەبێتەوە
ئێران زیاترین هەڵاوسانی ئابوریی 27 ساڵی رابردوی تۆمار کردوە
کولێرەخانە لە ئێران
2 ساڵ لەمەوپێش
لە ئامارەکانی بانکی ناوەندیی ئێران ئاشکرا بوە هەڵاوسانی ئێران لە ساڵی 1978 تا ئێستا بەردەوام بەرزبوەتەوە و 40 ساڵە هەڵاوسان لەو وڵاتە دوو ژمارەیی بوە.
بانکی ناوەندیی ئێران ئامارەکانی هەڵاوسانی ئابوریی وڵاتەکەی بڵاو کردوەتەوە و دەرەکەوتوە کە لە 45 ساڵی رابرداودا تەنها لە چوار ساڵدا هەڵاوسانی ئابوریی ئەو وڵاتە لە 10% کەمتر بوە.
لە ئامارەکاندا هاتوە؛ هەڵاوسانی ئابوریی ساڵی رابردوی ئەو وڵاتە گەیشتوەتە 47.1% کە ئەوە رێژە بەرزترین ئاستی هەڵاوسانی 27 ساڵی رابردوی وڵاتەکەیە.
بە پێی ئەو ئامارانە هەڵاوسانی ئابوریی ئێران لە ساڵی 1995 گەیشتوەتە 49.5% و ئەوەش بە بەرزترین ئاستی هەڵاوسانی مێژوی وڵاتەکە لەقەڵەم دراوە لە کاتێکدا بە بڕوای شارەزایان هەڵاوسانی راستەقینەی ئێستای وڵاتەکە دەگاتە 80%.
ئاماژە بەوە کراوە لە ساڵی 2009 رێژەی هەڵاوسانی ئابوریی ئێران بە بەردەوامیی لە 40% زیاتر بوە.
گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان و سزاکانی ئەمریکا لەگەل هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979 تا ئێستا بە بەردەوامیی زیادی کردوە و ئەوەش کاریەگەریی لەسەر ئابوریی وڵاتەکە داناوە.