قەیرانی کەمیی دۆلار روبەڕوی ئێران دەبێتەوە

بانکی ناوەندیی ئێران داوا لە خەڵک دەکات دۆلارەکانیان بخەنە بانکەکانەوە

دراوی دۆلار و دراوی تمەن

2 ساڵ لەمەوپێش



قەیرانی کەمیی دراوی دۆلار رو لە ئێران دەکات و بەرپرسێکیش دەڵێت زیاتر لە 20 ملیارد دۆلار بەدەست خەڵکی وڵاتەکەوەیە و بەهۆی ترس لە دابەزینی بەهای تمەن نایفرۆشن.

بانکی ناوەندیی ئێران رایگەیاند؛ فرۆشی بڕی دراوی دۆلاری بۆ هەرکەسێک لە پێنج هەزار یۆرۆ بۆ دوو هەزار یۆرۆ کەم کردوەتەوەوە و داوا لە خەڵکیش دەکات دۆلارەکانیان لە بانکەکان دانێن و سەرەڕای سودەکەی هەر کاتێک بیانەوێت دۆلاریان رادەست دەکرێتەوە.

بانکی ناوەندیی بە بێ ئەوەی هۆکاری بڕیارەکەی بۆ وەرگرتنی دراوی یۆرۆ و دۆلار ئاشکرا بکات جەختی لەوە کردوەتەوە بانکەکان دەتوانن دراوی دۆلار و یۆرۆ لە دانیشتوانی وڵاتەکە وەرگرن و سودەکەی بە تمەن ئەژمار بکەن و دواتری پارەکانیشیان لەسەر خواستی خۆیان بە دۆلار وەرگرنەوە.

ئەو بڕیارە بانکی ناوەندیی گومانی ئەوەی دروست کردوە کە دراوی دۆلار لەو بانکە کەمی کردوە و ئەوەش ژۆکار بوە کە داوا لە خەڵک بکرێت دراوی دۆلار و یۆرۆ بخەنە بانکەکانەوە لە کاتێکدا پێشتر بانکەکانی ئێران تەنها کاریان بە دراوی تمەن دەکرد و مامەڵەی هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە تەنها بە دراوی تمەن لە بانکەکاندا دەکرا.

لە لایەکی دیکەوە محەمەد پورئیبراهیمی، سەرۆکی دەستەی ئابوریی پەرلەمانی ئێران رایگەیاندوە؛ لە ئێستادا لانیکەم 20 ملیارد دۆلار دراوی دۆلار بەدەست خەڵکی وڵاتەکەوەیە کە مامەڵەی پێناکرێت و ئەگەر ئەو دۆلارانە رادەستی بانکەکان بکرێت سود بە ئابوریی وڵاتەکە دەگەیەنێت.

دوای ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندیی ئێران جارێکی دیکە دۆلار دەستی بە بەرزبونەوە کردوە و هەر دۆلارێک لە 50 هەزار تمەنەوە بۆ 51 هەزار تمەن تا کاتژمێر 1:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان بەرز بوەوە و بەرزبونەوەکەش بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار