بانکی جیهانی هۆشداریی دەدات لە ئابوریی ئێران

گەشەی ئابوریی ئێران لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کەمترە

دراوی تمەن و دراوی دۆلار

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران کەمترین گەشەی ئابوریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا هەیە و بانکی جیهانی هۆشداریی دەدات لە قوڵبونەوەی قەیرانە ئابورییەکانی ئەو وڵاتە.

بانکی جیهانی لە نوێترین راپۆرتیدا ئاشکرای کردوە کە گەشەی ئابوریی ئێران بۆ ساڵی 2023 ناگاتە 2% لە کاتێکدا گەشەی ئابوریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بە 3% پێشبینیی کراوە.

ئاماژە بەوە کراوە کە رێژەی گەشەی ئابوریی ساڵی 2022ی ئێران 2.7% بوە و ئەمساڵ بۆ 1.8% دادەبەزێت لە کاتێکدا گەشەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی رابردودا 5.8% بوە.

بە پێی ئامارەکانی ئێران و لێدوانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە؛ گەشەی ئابوریی ساڵی 2022 لە ئێران 4% بوە بەڵام بانکی جیهانی ئاشکرای کردوە گەشەی ئابوریی ئەو وڵاتە لەو ساڵەدا 2.7% بوە و نەگەیشتوەتە 3%.

لە وردەکارییەکانی راپۆرتەکەی بانکی جیهانیدا ئاماژە بە پێشبینییە راستەکانی ئەو بانکە سەبارەت بە ئابوریی ئێران کراوە چونکە بانکی جیهانی لە ساڵی 2021 پێشبینیی گەشەی ئابوریی 2.9ی بۆ ساڵی 2022 لەو وڵاتە کردبو و پێشبینیی گەشەی 1.9% بۆ 2.2%ی بۆ ساڵی 2023 تا 2024 لە ئێران کردوە.

لە دوو راپۆرتی بانکی جیهانی لە ماوەی سێ مانگدا سەبارەت بە ئابوریی ئێران دەرکەوتوە؛ بەرزبونەوەی هەڵاوسانی ئابوریی و بەرزبونەوەی سودی بانکی و کەمبونەوە سەرمایە و دروستبونی کێشە لە دابەشکردنی کاڵا و پێداویستییەکانی ژیان لەو وڵاتە هۆکاری سەرەکیی خاوبونەوەی گەشەی ئابورییەکەیەتی.

بانکی جیهانی پێشبینیی کردوە ئاستی گەشەی ئابوریی ئێران هاوتای وڵاتی جەزایر بێت کە روبەڕوی قورسترین قەیرانی ئابوریی مێژویی بوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار