لە 21 رۆژدا نرخی خۆراک و پێداویستی لە ئێران 40% بەرز دەبێتەوە

لەگەڵ زیادکردنی 20%ی موچە نرخی پێداویستییەکان لە ئێران بەرز دەبێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لە ئێران بەرز دەبێتەوە و سندوقی نێودەوڵەتیی دراو هۆشداریی دەدات لە بەرزبونەوەی هەڵاوسانی ئابوریی وڵاتەکە.

ئاژانسی هەواڵی کاری ئێران (ئیلنا) بڵاوی کردوەتەوە؛ لەگەڵ زیادکردنی موچەی کارمەندان بە رێژەی 20% و کرێکارانی وڵاتەکە 27% بەڵام نرخی خۆراک و پێدوایستییەکانی ژیان زیاتر لە 40% بەرز بوەتەوە.

ئاماژە بەوە کراوە؛ نرخی یەک کیلۆ مریشک لە ماوەی سێ هفتەی وەرزی بەهاری ئەمساڵ لە 63 هەزار تمەن بۆ نزیکەی 85 هەزار تمەن بەرز بوەتەوە و نرخی کرێی تەکسی و پاس هاوشانی زۆربەی خۆراکەکان 40% بەرز بوەتەوە.

لە ئێستا بەهای یەک دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران لە نێوان 51 هەزار تمەن بۆ 52 هەزار تمەن بەرز و نزم دبێتەوە و سندوقی نێودەوڵەتیی دراو هۆشداریی داوە کە ئەو وڵاتە بوەتە حەوتەم وڵاتی جیهان کە زیاترین هەڵاوسانی ئابوریی لە ساڵی 2022 تۆمار کردوە.

سندوقی نێودەوڵەتیی دراو ئاشکرای کردوە هەڵاوسانی ئابوری ئێران لە ساڵی 2022 گەیشتوەتە 49% و  دوای وڵاتانی (ڤەنزوێلا، زیمبابوی، سودان، کۆماری سورینام، ئەرجەنین، تورکیا) زیاترین هەڵاوسانی ئابوریی لە جیهاندا تۆمار کردوە.

بە پێی راپۆرتی ساڵی رابردودی وەزارەتی کار لە ئێران یەک لەسەر سێی دانیشتوانی وڵاتەکە لە ژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار