سەرۆکی باندێک روبەرووی پۆلیسی سلێمانی دەبێتەوە
6 ساڵ لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە مهفرهكانیان دوای سەرۆکی سه‌رۆكی باندێكی تاوانكاریی کەتوون بەلام پیش ئەوەی دهستگیریبكهن رووبەروویان بۆتەوەو دوو پۆلیسی بریندار کردوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیانراویکدا دەڵێت "هێزێكی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان‌و مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی سلێمانی هه‌ستان به‌جێبه‌جێكردنی ئهركو فهرمانهكانیانو بازگه‌یه‌كی كاتیان دانا له‌ژێر پردی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی دهستگبركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی فه‌رمانی دهستگبركردنیان هه‌یه، توانرا سه‌رۆكی باندێكی تاوانكاریی به‌ناوی (ئـ، ع، ن) دانیشتوی قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ستگیربكه‌ن".
راگەیەنراوەکە دەلێت "له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا، تۆمه‌تباری ناوبراو روبه‌روی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس بوه‌وه‌و هه‌وڵی هه‌ڵهاتنیدا، به‌ڵام له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسه‌وه به‌برینداری ده‌ستگیركرا. هاوكات دو تۆمه‌تباری دیكه كه له‌گه‌ڵیدا بون ههڵهاتونو هێزه‌كانی پۆلیس له‌هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیاندان".
پۆلیس دەشڵێت تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كه سه‌رۆكی باندێكی تاوانكارییه كه به‌چه‌ندین ماده‌ی یاسایی له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوه له‌وانه‌ش ماده‌كانی 443و 430و 431و 456و چه‌ند ماده‌یه‌كی یاسایی تر.
دوای بریندارکردنی له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایهو باری ته‌ندروستی جێگیره‌و به‌بریاری دادوه‌ر به‌نده.
هه‌روه‌ها له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌و به‌هۆی روبهروبونهوهكانهوه، ئه‌فسه‌رێك‌و دو كارمه‌ندی هێزه‌كانی پۆلیس بریندار بون‌و له‌ئێستادا چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ كراوه‌و باری ته‌ندروستیان جێگیره.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوەکەدا هاوڵأتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمهتبارانو ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌و له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون.