هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانی لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا راگەیاند
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانی لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا راگەیاند، کە لە زاپ و مەتینا چوار سەربازی تورکیا کوژراون و و پێنج کامێرای چاودێری و خێمەیەک لەناوبراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئاماری چوار رۆژی ڕابردوووی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی لە دژی سوپای تورکیا لە زاپ و مەتینا و هێرشە داگیرکارییەکان بڵاوکردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە "لە کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکى ئێوارەی ٢ی ئایار، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گۆلکای، بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە لە ژێر خێمەدابوون، لە ئەنجامدا چوار داگیرکەر سزادران و خێمەکەش بە تەواوی لەناوبرا".
هەروەها باسیان لەوەشکردووە، لە کاتژمێر ٠٧:٤٥ خولەکی ٢٩ـی نیسان، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بە چالاکی نیشانەشکێن، کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران تێکشکێندرا.
ئاماژەیان بەوەشداوە، لە کاتژمێرەکانی ٠١:٣٠، ٠٣:٠٠ و ٠٣:٤٥ خولەکی ١ـی ئایار، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، سێ کامێرای چاودێری داگیرکاران لە چالاکییەکی نیشانەشکێنییدا تێکشکێندران.
هەروەها راشیانگەیاندووە، لە کاتژمێر ٠٤:٤٥ خولەکی ١ـی ئایار، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران بە نیشانەشکێن تێکشکێنرا، ئەم چالاکییە لە لایەن هێزەکانی “یەژاستار”ـمانەوە ئەنجامدرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، باس لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەم شێوەیە کراوە، ١ی ئایار لە هەرێمی گاری دەشتی نەهلێ و دەشتی کافیا ١٠ جار، لە گۆڕەپانی بێسیلی هەرێمی مەتینا، شێلازێ و بازێ چوار جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار پێنج جار، لە گۆڕەپانی سنینی هەرێمی خواکوڕک دوو جار، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیم لە هەرێمی زاپ یەکجار، بە گشتی ٢٢ جار لە لایەن فرۆکەی جەنگییەوە بۆردوومان کراوە.
هەروەها باسیان لەوەشکردووە، لە ١ و ٣ـی ئایار، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە هێلیکۆپتەر گۆڕەپانی شێلازێ و گۆلکا بۆردوومانکرد.
