پەیجى فەرمى پۆلاد شێخ جەنگى کەوتەوە کارو ڤیدیۆیەکى بڵاوکردەوە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک، لاپەرەى تایبەتى پۆلاد شێخ جەنگى کارا کراوەتەوەو پەیامێکى ڤیدیۆویی و نوسینێکى پشتیوانى بۆ لیستى بەرەى گەل دەربڕیوە.
لەبەشێکى پەیامەکەیدا هاتووە: لاهور شێخ جەنگی لەکاتی جەنگدا بوو بە قەڵغان بۆ گەل و نیشتیمان لە بەرەکانی جەنگدا هەمیشە لە پێشی پێشەوە بوو لە خۆشی و ناخۆشیدا پشتی لە گەلەکەی خۆی نەکرد.
پۆلاد شێخ جەنگى براى لاهور شێخ جەنگى، هەر لەونوسینەیدا ئەوەش دەخاتەڕوو داواتان لێ دەکەین سبەینی ڕۆژی دەنگدانی تایبەتە بە ویژدانەوە دەنگ بدەن بە لیستی خۆرەکە لیستی بەرەی گەل ژمارە ٢٦١.
دەقى نوسینەکەى,,
لاهور شێخ جەنگی لە کاتی جەنگدا بوو بە قەڵغان بۆ گەل و نیشتیمان لە بەرەکانی جەنگدا هەمیشە لە پێشی پێشەوە بوو لە خۆشی و ناخۆشیدا پشتی لە گەلەکەی خۆی نەکرد لەژێر فشاری دوو دەوڵاتی ئیقلیمی هەرگیز ئامادە نەبوو کوردستان بەجێ بهێلێت ڕووبەڕوی هەموو دوژمنانی گەلەکەمان بوویەوە سبەینی ڕۆژی وەفایە داوا دەکەین لە هێزەکانی پێشمەرگە- پۆلیس- دژە تیرۆر- هێزە ئەمنیەکانی کوردستان خیانەتی ٢٢ی ئاب لەبیر نەکەن بر تانک- درۆن- دەبابە هێرشیان کردر سەر ڕۆڵەکانی خاک و نیشتیمان
داواتان لێ دەکەین سبەینی ڕۆژی دەنگدانی تایبەتە بە ویژدانەوە دەنگ بدەن بە لیستی خۆرەکە لیستی بەرەی گەل ژمارە ٢٦١
بەرەی گەلەکەمان
