شەش هەزار تۆن پەتاتەى هەرێم دەنێرینە دەرەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی گەورەی دیکە بەرەو بازاڕەکانی جیهان دەنێت، دوای ئەوەی گرێبەستێک بۆ هەناردەکردنی شەش هەزار تۆن پەتاتە بۆ وڵاتی ئیمارات واژۆ کرا و ئەمڕۆ یەکەم کاروان کە 100 تۆن بوو، ڕەوانە کرا.

ڕەسوڵ حاجی عومەر، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی هاوردە و هەناردنکاران، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "گرێبەست واژۆ کراوە بۆ هەناردەکردنی شەش هەزار تۆن پەتاتە و هەر ئەمڕۆ بڕی 100 تۆن لە پەتاتەی هەرێمی کوردستان دەگاتە ئیمارات".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان گەشەیەکی بەرچاوی کردووە و داوای لە جووتیاران کرد، "کار بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی بکەن تاوەکو ئەو بەرهەمانەی زیاد دەکەن، کار بۆ هەناردەکردنیان بکرێت".

ئەم گرێبەستە نوێیە درێژکراوەی هەوڵەکانی پێشووە بۆ ناساندنی بەرهەمی ناوخۆیی بە بازاڕەکانی دەرەوە.

ساڵی 2023: 13 هەزار تۆن پەتاتە و هەنار هەناردە کرا.
ساڵی 2024: 25 هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی ئیمارات، سعودیە و وڵاتانی دیکە کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار