هێرش کرایە سەر ماڵی سەرۆکی حیزبێک
4 كاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ داوا لەدەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی دەکات لێکۆڵینەوەی جدی لەسەر هەڵکوتانەسەر ماڵی سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامدات و دەرئەنجامەکەی بۆڕای گشتی بڵاوبکاتەوە .
کارۆخ سەید ڕزگار سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان بەتۆڕی ١٩ی ڕاگەیاند ، کاتژمێر ١١ی ئەمشەو چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەم لە پڕۆژەی کانی سیتی شاری سلێمانی .
کاروخ وتی “من لەدەرەوەی وڵاتم هاتونەتە دەست لێیان وبەپێی ئاسەوارەکان هێرشبەران برینداریان هەیە “ .
باسی لەوەشکرد ئێستا خێزانی و یەکێک لە پاسەوانەکانی براون بۆ ئاسایش بەمەبەستی لێکۆڵینەوە .
سەبارەت بەوەی کێ تۆمەتبارە بە هێرشکردنە سەر ماڵەکەی وتی “من کەسێکم بەردەوام باس لە داگیرکاری بۆسەرخاکی هەرێم دەکەم و هیچ دوژمنایەتییەکی شەخسیم نییە”.
حیزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان لەساڵی ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ لەشاری هەولێر دامەزراوە بەوتەی خۆی پاش فشاری پارتی بۆسەرحیزبەکە ئۆفیسیان هێناوەتە شاری سلێمانی و ئەمە دوهەمین جارە هەڵدەکوتنەسەر ماڵی ئەو سەرۆک حیزبە لەشاری سلێمانی .
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ داوای لێکۆڵینەوەی جدی دەکات لەسەر ئەم ڕوداوە و دەرئەنجامەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە
