وەزیری پەروەردە: خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەکان وەستا

2 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن، قوتابخانەکانیان رادەستی کۆمیسیۆن کردووە. 

رۆژی پێنجشەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم قوتابخانەکانیان رادەستی کۆمیسیۆن کردووە، بۆیە دەوام لە هەموو قوتابخانەکان وەستاوە. 

هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت. رۆژی 09-11 دەنگدانی تایبەت و دوو رۆژ دواتر دەنگدانی گشتیی ئەنجامدەدرێت. 

دەنگدانی تایبەت لە 809 بنکە و 4,501 وێستگە بەڕێوەدەچێت و دەنگدانی گشتی لە 8,703 بنکە و 39,285 وێستگە بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان پێشتر رایگەیاندبوو، بەهۆی بەکارهێنانی قوتابخانەکان بۆ هەڵبژاردن، رۆژی 06-11 تاوەکو 12-11 لە تەواوی قوتابخانەکان پشووی فەرمی دەبێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار