یانەی نەورۆز: بافڵ تاڵه‌بانی بەڵێنیداوە مانگانە ٣٥٠ هەزار دۆلارمان پێبدات
2 كاتژمێر لەمەوپێش
سکرتێری یانەی نەورۆز ڕایگه‌یاند، سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه 450 ملیۆن دیناری بۆ ناردون و داوایان لێكردوه به‌رده‌وام بێت، ده‌شڵێت، نوێنه‌ری بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی 350 هه‌زار دۆلاری بۆ ناردون و به‌ڵێنیشیداوه مانگانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
شێرکۆ کەمال، سکرتێری یانەی نەورۆز ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه 450 ملیۆن دیناری پێداوین و داوامان لێكردوه كه ئه‌و پاره‌یه به‌رده‌وام بێت نه‌ك ته‌نها بۆ ئێمه به‌ڵكو بۆ هه‌مو یانه‌كان بێت، هه‌روه‌ها سوپاسی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كه‌ین كه له ڕێگه هاوڕێ شێخ دارۆ بڕی 350 هه‌زار دۆلاری بۆ دابینكردوین و به‌ڵێنیشیداوه ئه‌و پاره‌یه مانگانه به‌رده‌وام بێت، به‌وه‌ش ده‌توانین پێداویستیه‌كانی خۆمان دابین بكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ندێك كه‌س توانیویانه هاوكاریان بن و بڕی 51 ملیۆن و 290 هه‌زار دیناریان بۆ كۆكردونه‌ته‌وه و وه‌ریان گرتوه، سوپاسی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست و هاوڕێكانی ده‌كه‌ن كه بڕی 10 هه‌زار و 200 دۆلار (102 گه‌لا)یان پێداون، هه‌روه‌ها سوپاسی فاخیر هه‌ریری ده‌كه‌ن كه هه‌ڵمه‌تی
له‌باره‌ی بونی 240 ده‌فته‌ر دۆلار كه ده‌وترێت له ڕوداوه‌كه‌ی لاله‌زار ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، سکرتێری یانەی نەورۆز وتی، "ئێمه هیچ زانیاریه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نیه، باوه‌ڕیش ناكه‌م ڕاست بێت".
2ی ئه‌م مانگه مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كە 450 ملیۆن دینار پشتوانی دارایی یانەی نەورۆز بكات، كە لە ئێستادا بە قەیرانێكی سەختی داراییدا تێدەپەڕیت.
یانەی نەورۆز، خاوەنداری بۆ لاهور شێخ جەنگی دەگەڕیتەوە و لە دوای ڕوداوەكانی لالەزارەوە ڕوبەڕوی چارەنوسێكی نادیار بوەتەوە، كە بەوتەی پارێزەرەكەی لاهور شێخ جەنگی، "دو ملیۆن و 500 هەزار دۆلار لەكاتی ڕوداوەكەدا دیارنەماوە"، و سەرۆكی یانەكە داوایكردوە بۆیان بگەڕێننەوە. هاوكات هەفتەی ڕابردو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ یانەكەی ئەنجامدرا.
