هەپەگە ناسنامەی ١٠ گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هەپەگە ناسنامەی ١٠ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بەدەستهێنانی ستاتۆی گەلدا ڕەنجێکی مەزنیاندا، بە ئایدۆلۆژیایی ئاپۆییەوە بوونە میلیتانی نموونەیی.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ناسنامەی ١٠ شەهیدی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانی ڕاگەیاند، کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠ لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، بە ڕێزدارییەوە یادی هەڤاڵانمان ئاگری موکریان، شیار سەردار، کۆچەر تیرێژ، شیار میلتان، زنار سەرتاڤ، شەڕڤان شۆڕش، تۆڵهەڵدان ئەژدەر، ئەرداڵ تێکۆشەر، ئافات جۆلەمێرگ و ڕۆهات ئەروح دەکەینەوە، هەڤاڵانمان لە شارە جیاوازەکانی کوردستانەوە بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوون، بە رۆحی فیدایی ئاپۆییەوە جەنگان، هەموو بوونی خۆیان لە پێناو ئازادی گەلەکەماندا بەخشی و لە کاتی جیاوازدا شەهید بوون.

ڕاشیگەیاند، هەڤاڵانمان کە گرنگترین قۆناغی تێکۆشانماندا لە ساڵانی ٢٠٠٨، ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ دا شەهید بوون، تا کۆتا ساتی ژیانیان بەبێ دوودڵی تێکۆشان، لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بەدەستهێنانی ستاتۆی گەلدا ڕەنجێکی مەزنیاندا، بە ئایدۆلۆژیایی ئاپۆییەوە بوونە میلیتانی نموونەیی و هەموو هەوڵیان بۆ ئەوەبوو ئەرکەکانیان بە سەرکەوتووی جێبەجێ بکەن.

لە بەردەوامیشدا باسی لەوەکرد، هەڤاڵانمان ئاگری موکریان، شیار سەردار، کۆچەر تیرێژ، شیار میلیتان، زنار سەرتاڤ، شەڕڤان شۆڕش، تۆڵهەڵدان ئەژدەر، ئەرداڵ تێکۆشەر، ئافات جۆلەمێرگ و ڕۆهات ئەروح لە گۆڕەپانی جیاوازدا تێکۆشان و گەیشتن بە کاروانی نەمران، بوونە بەهاگەلی مەزنی گەلەکەمان.

هەپەگە لە کۆتایشدا ڕایگەیاند، بە ڕێزدارییەوە جارێکی دیکە یادی شەهیدانی ئەزیزمان دەکەینەوە کە مەزنترین مەعنەوێتیان تێدا ئافراندین، دڵسۆزی خۆمان بە هێڵی شەهیدان و بڕیارداریمان بە ڕێکخستنی تێکۆشانەوە جارێکی دیکە دەردەبڕینەوە، لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هێژای شەهیدان و تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار