قوباد تاڵەبانی: داواکارییەکانی خەڵك لە بەغدا بەس بە یەکێتی چارەسەر دەکرێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



لە چوارچێوەی هەڵەمەتەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کادر و لایەنگرانی یەکێتی لە دەڤەری راپەرین کۆبوەوە و رایگەیاند خەڵکی دەڤەری راپەرین خۆیان بە خاوەنی یەکێتی دەزانن و سەرەڕای هەوڵەکان بۆ لاوازکردنی  پێگەی یەکێتی لە دەڤەری راپەڕین، بەڵام بە پاڵپشتی خەڵکە دڵسۆزەکە شکستیان هێناوە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، قوباد تاڵەبانی لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵیان رایگەیاند؛  خەڵکی دەڤەری راپەڕینی ئازیز خۆیان بە خاوەنی یەکێتی دەزانن، ساڵی رابردوو ماوەی مانگێکی بانگەشەی هەڵبژاردن لەناویاندا بووە و لەگەڵ هەزاران کەس قسەی کرد، لە پەرۆشییانەوە بۆ یەکێتی قسەی یەکەم و کۆتایی هەموویان ئەوە بوو کە نابێت ئەمجارەیان بە لاوازییەوە بەشداری لە حکومەتدا بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ساڵێکە حکومەت پێکنەهاتووە لەبەر ئەوەی وەک سەرۆک بافڵ وتی بە خەڵکی کوردستان و بە تایبەتیش بە خەڵکی دەڤەری راپەڕینیان وت بەسەرچاو، ئێوە چی دەڵێن یەکێتی وا دەکات.

دەشڵێت؛ ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە دەڤەری راپەڕینی سەربەرز و لەناو کۆڕی هەڤاڵاندا جەختیان کردەوە یەکێتی حزبی خەڵکە و خەڵک ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە، چونکە دەزانن داواکارییە سەرەکییەکانی خەڵك لە بەغدا بەس بە یەکێتی چارەسەر دەکرێت و دەشزانن کە یەکێتی ئێستا بەهێزە و قسە و کرداریشی یەکە.

لە کۆتایشدا قوباد تاڵەبانی نوسیویەتی؛ لەوەتی یەکێتی هەیە، نەیارەکانی هەوڵیانداوە کە پێگەی یەکێتی لە دەڤەری راپەڕین لاواز بکەن، بەڵام هەموو جارێک ئەم خەڵکە ئازیزە نەیارانیان بێ ئومێد کردوە و  دڵنیاشە ئەمجارەشیان بە بێ ئومێدییەوە دەیاننرێنەوە بۆ ماڵەوە و دەیسەلمێنن کە هێز نییە یەکێتی و دەڤەری راپەڕین لێک جیا بکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار